-
رۆژانە 193 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێ
کانونی دوھەم 04, 2026 19:11بەپێی داتای کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە و کۆی گشتیی بڕە هەناردەکراوەکەش لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥دا، گەیشتووەتە ٥ ملیۆن و ٥٩٩ هەزار و ٥٢٧ بەرمیل.
-
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ: رێککەوتنی نەوت بەبێ گۆڕانکاری درێژکرایەوە
کانونی یهکهم 27, 2025 16:42جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ سێ مانگ درێژکراوەتەوە.
-
کۆمپانیای سۆمۆ: پێویستە سەرجەم کۆمپانیاكانی هەرێم نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکەن
کانونی یهکهم 21, 2025 21:26کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پابەندن بە ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم و بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی پڕۆسەی بارکردن و پاراستنی ڕەوتی ناردنی نەوتی هەرێم بەبێ وەستان، بە جۆرێک کە بەردەوامی پڕۆسەی هەناردەکردن مسۆگەر بکات، سەرەڕای ئالەنگارییە لۆجیستییەکان و سنورداریی توانای کۆگاکردن و ئەو ڕوبەرانەی ئێستا لە بەندەری جیهانی تورکی لەبەردەستدان.
-
فرۆشی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی سۆمۆوە لە ٧ ملیۆن بەرمیل تێپەڕی
تشرینی دووهم 09, 2025 10:59ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، فرۆشی نەوتی هەرێم لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە و نێردرانی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لە ڕێگای بۆریی نەوتەوە، هەڵکشاوە بۆ زیاتر لە ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل.
-
سۆمۆ چەند نەوتی هەرێمی کوردستانی هەناردە کردووە؟
تشرینی دووهم 03, 2025 21:28مانگی رابردوو رۆژانە 188 هەزار و 221 بەرمیل لە نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە دەستی کڕیارەکان.