ژماره‌یه‌ک رێگه‌ی سه‌ره‌کی له‌ هه‌ولێر داخران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i443626-ژماره_یه_ک_رێگه_ی_سه_ره_کی_له_هه_ولێر_داخران
هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، ئاگاداری شوفێران ده‌کرێتەوە به‌هۆی بارینی به‌فر لە ڕێگای هه‌ولێر به‌ره‌و شه‌قڵاوه‌ ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروستبوه‌، بۆیە داوا له‌ شوفێران دەکرێ ئه‌م ڕێگایه‌ به‌کارنه‌هێنن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2025 13:35 Asia/Tehran
  • ژماره‌یه‌ک رێگه‌ی سه‌ره‌کی له‌ هه‌ولێر داخران

هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، ئاگاداری شوفێران ده‌کرێتەوە به‌هۆی بارینی به‌فر لە ڕێگای هه‌ولێر به‌ره‌و شه‌قڵاوه‌ ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروستبوه‌، بۆیە داوا له‌ شوفێران دەکرێ ئه‌م ڕێگایه‌ به‌کارنه‌هێنن.

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، به‌هۆی به‌رده‌وامیی بارینی به‌فر و نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بو ژێر سفر له‌هه‌ندێک شوێن و ڕێگاکە بەستوویەتی، ئه‌گه‌ری خلیسکانی ئۆتۆمبێل هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا ڕێگاکه‌ شیاوی به‌کارهێنان نیه‌.  ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له‌ ڕێگای شه‌قڵاوه‌ به‌ره‌و هیران و ڕێگای لۆفه‌کانی گه‌رۆته‌، ڕێگای شه‌قڵاوه‌ به‌ره‌و زینه‌تیر و بالیسان به‌هه‌مانشێوه‌ به‌هۆی بارینی به‌فر شیاوی به‌کارهێنان نین. چه‌ند رۆژێکه‌ شه‌پۆلێکی به‌فر و بارانبارین ناوچه‌ جیاجیاکانی هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه‌ و به‌پێی پێشبینیه‌کانیش تاوه‌کو سبه‌ینێ به‌فربارین له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت.