خۆکوشتی ٢٣ سەربازی زایۆنی لە دەستپێکی ئەم ساڵەی زایینیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448344-خۆکوشتی_٢٣_سەربازی_زایۆنی_لە_دەستپێکی_ئەم_ساڵەی_زایینیەوە
ڕۆژنامەیەکی عبریزمان نووسی کە لە دەستپێکی ئەم ساڵەی زایینیەوە ٢٣ سەرباز و ئەفسەری ڕژیمی زایۆنی خۆیان کوشتووە، کە ئەم ڕێژەیە زیاترە لە ڕادەی سەرجەم خۆکوژییەکان لە نێو سوپای ئەم ڕژێمەدا لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا.
(last modified 2026-11-23T15:21:26+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2026 17:51 Asia/Tehran
  • خۆکوشتی ٢٣ سەربازی زایۆنی لە دەستپێکی ئەم ساڵەی زایینیەوە

ڕۆژنامەیەکی عبریزمان نووسی کە لە دەستپێکی ئەم ساڵەی زایینیەوە ٢٣ سەرباز و ئەفسەری ڕژیمی زایۆنی خۆیان کوشتووە، کە ئەم ڕێژەیە زیاترە لە ڕادەی سەرجەم خۆکوژییەکان لە نێو سوپای ئەم ڕژێمەدا لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا.

 

ڕۆژنامەی عبریزمانی هائارێتس هەروەها نووسیویەتی: لانیکەم کەم ١٧ سەرباز و ئەفسەر کە لە درێژایی شەڕەکەی ئەمساڵدا لە ڕێزی هێزەکانی یەدەک و پاشەکەوت بوون خۆیان کوشتووە.  ئەمساڵ ٥ هێزی پۆلیسیش خۆیان کوشتووە و٦ حاڵەتی خۆکوشتن لەنێو نەخۆشخانەی بەشی دەروونناسیی وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنی تۆمارکراوە.ئەم ئامار و زانیاریگەله پیشاندەری زۆربوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە سیستمی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیدایە، کە بە دەستپێکی شەڕی دژ بە غەززە لە ٧ی ئۆکتەبەرەوە تا ئێستا یەکجار زیاتر بووە.