گوندی ئولسبلنگای ماساڵ ، بەھەشتێک لە کوێستانەکانی گیلان
https://kurdish.sahartv.ir/news/گالێری-i392609-گوندی_ئولسبلنگای_ماساڵ_بەھەشتێک_لە_کوێستانەکانی_گیلان
گوندی ئولسبلنگای ماساڵ ، زیاتر ھاوشێوەی وێنەی کارت پۆستاڵەکانی وڵاتە سروشت جوانەکانی دەرەوەییە تا ئاواییەک لە باکووری ئێران . لەم شوێنە ، ھەموو شتێک بۆ دیتن دەبێت . لە زەویەوەی بگرە تا ئاسمان . تێکڕای دیمەنی دڵڕفێنن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2021 07:47 Asia/Tehran
  • گوندی ئولسبلنگای ماساڵ ، بەھەشتێک لە کوێستانەکانی گیلان

گوندی ئولسبلنگای ماساڵ ، زیاتر ھاوشێوەی وێنەی کارت پۆستاڵەکانی وڵاتە سروشت جوانەکانی دەرەوەییە تا ئاواییەک لە باکووری ئێران . لەم شوێنە ، ھەموو شتێک بۆ دیتن دەبێت . لە زەویەوەی بگرە تا ئاسمان . تێکڕای دیمەنی دڵڕفێنن .

لە پارێزگەی گیلانی باکووری ئێران و لە 28 کیلۆمەتریی رۆژاوای ماساڵ و لە بەرزایی 1490 میتریی لە ئاستی دەریاوە ، دەتوانن گوندی ئولسبلنگای ماساڵ بدۆزنەوە . دوای بە جێھێشتنی ماساڵ بۆ گەیشتن بەم ئاواییە ، دەبێ بچنە نێو رێگای سەر بە گوندی گیلوان . دوای ئەوەی کە 28 کیلۆمەتر بە ئۆتۆمبێل رێگاتان بڕی ، دەگەنە شوێنی مەبەست . 

ئەم ئاواییە وەک زۆر شوێنی دیکەی گیلان ، کەشوھەوایەکی فێنکی ھەیە و شەوانی کەمێک ساردتر دەبن . سەردانی ئەم دێیە لە ھەموو وەرزەکانی ساڵ دا خۆشە بەڵام لەبەر بارودۆخی تایبەتی ئاو و ھەوا ، باشترین کات ، سەردان لە وەرزی ھاویندایە .