کۆڵانی ٢٠٠ ساڵەی تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/گالێری-i405802-کۆڵانی_٢٠٠_ساڵەی_تاران
«کۆڵانی مەروی» بە مێژینەیەکی ٢٠٠ ساڵەوە لە کۆنترین گوزەرگاکانی شاری تاران و لەو کۆڵانە ھەرەکۆنانەی شەقامی «ناسر خەسرەو» دێتە ئەژمار. ناوی کۆڵانەکە لە خاوەنە کۆنەکەی زەوی و زارەکانی ئەم ناوچەیە وەرگیراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2022 07:22 Asia/Tehran
  • کۆڵانی ٢٠٠ ساڵەی تاران

«کۆڵانی مەروی» بە مێژینەیەکی ٢٠٠ ساڵەوە لە کۆنترین گوزەرگاکانی شاری تاران و لەو کۆڵانە ھەرەکۆنانەی شەقامی «ناسر خەسرەو» دێتە ئەژمار. ناوی کۆڵانەکە لە خاوەنە کۆنەکەی زەوی و زارەکانی ئەم ناوچەیە وەرگیراوە.

موحەممەد حەسەن خانی مەروی لەو خانانەی قاجارو دەستەڵاتداری مەرو بووە لە سەردەمی فەتحعەلی شادا کە موڵک و زەوی و زارێکی زۆری لە ڕۆژئاوای «عودلاجان» کڕی کە ئەمڕۆکە ھەرێمی کۆڵانی مەروییە. ئەو مزگەوت و قوتابخانەیەکیشی بە ناوی مزگەوتی مەروی چێکردو باخێکیشی لە تەنیشتی دا وەقف کرد کە دواتر قوتابخانەی مەرویی تیادا دانرا.