-
دیداری فەرماندەرانی سنوورەوانیی ئێران و عێراق
کانونی یهکهم 31, 2024 18:31فەرماندەرانی سنوورەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق سەبارەت بە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و ئاسایشی سنورەکانی دوو وڵات پێکەوە دیداریان کرد.
-
عەراقچی: سەفەری وەزیری دەرەوەی عومان بۆ تاران بەجێ بوو
کانونی یهکهم 30, 2024 17:45وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە کۆمسیۆنی هاوبەشی ئێران و عومان مانگی داهاتوو لە مەسقەت بەڕێوە دەچێ ،وتی: سەفەری وەزیری دەرەوەی عومان بۆ تاران سەفەرێکی زۆر بەجێ و لە کاتی خۆیدا بوو.
-
دیداری وەزیری دەرەوەی عومان و پزشکیان
کانونی یهکهم 30, 2024 16:42سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری وەزیری دەرەوەی عومان، ڕوانگە و ستراتیژیی کرداریی ئێرانی بە پەرەپیدانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و لە نێو هەموو وڵاتانی ئیسلامی زانی و خوازیاری پێوەندی و چالاکیی زیاتری ئێران و عومان لەم بوارەدا بوو.
-
ڕێککەوتنی ئێران و پاکستان لەسەر پەرەپێدانی بازرگانیان
کانونی یهکهم 30, 2024 12:26ئێران و پاکستان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا ڕێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی لەمپەرە بازرگانییەکان، پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری و جێبەجێکردنی پرۆژە گرینگەکان لەوان لێکدانەوەی ڕێکارەکان لە بواری جێبەجێکردنی گەڵاڵەی گواستنەوەی گاز.
-
بارودۆخی سووریا کاریگەرییەکی نییە لە سەر ڕێککەوتنی بەشداریی ستراتیژیکی ڕووسیا و ئێران
کانونی یهکهم 29, 2024 19:30وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی؛ بارودۆخی ئێستای سووریا هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر ڕێککەوتنی بەشداریی ستراتژیکی نێوان مۆسکۆ و تاران.
-
ئێران ناوەندێکى زانست و تەکنەلۆژیا لە هەرێمى کوردستان دەکاتەوە
کانونی یهکهم 28, 2024 13:53بەشی زانست و تەکنەلۆژیا- وەزارەتى زانست و تەکنەلۆژیاى ئێران، خواستى هەیە پەرە بە هەماهەنگى زانستى و تەکنەلۆجى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بدات و دەیەوێت بەمنزیکانە ناوەندێکى زانست و تەکنەلۆژیا لە هەرێمى کوردستان بکاتەوە.
-
بەردەوامبوونی چالاکییەکانی سیستمی باران بارین
کانونی یهکهم 28, 2024 12:20ڕێکخراوی کەشناسی ڕایگەیاند لەگەڵ بەردەوامبوونی چالاکییەکانی سیستمی بارین لە نێوەی ڕۆژئاوای وڵات بارینی بەفروباران لەم ناوچانە بەردەوام دەبێت.
-
بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکاریەکانی ئێران وعەرەبستان لە بەشی "ئای سی تی "
کانونی یهکهم 28, 2024 09:49سەرۆکی ڕێکخراوی تەکنۆلۆژیای هەواڵگری ئێران وسەرۆکی کۆمسیۆنی بەدالە، ئاسمان وتەکنۆلۆژیا"سی ئیس تی" عەرەبستان ، لەدیداری دوولایەنە لە شاری ڕیازلەسەر پەرەی هاوکاریەکان وگواستنەوەی ئەزمون لە بەشە جۆربەجۆرەکان جەختیان کرد.
-
عەراقچی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین دیداروچاوپێکەوتنی کرد
کانونی یهکهم 28, 2024 09:25سەیید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیکەن لەگەڵ " وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین دیدارووتووێژی کرد.
-
لاڤرۆف: کۆبوونەوەی ئاستانە دەتوانێ بەسوود بێ
کانونی یهکهم 26, 2024 17:26وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ڕووسیا، تورکیا و ئێران لەسەر ئەوە یەکبیروڕان کە پرۆسەی ئاستانە دەتوانێ لە قۆناغی هەنووکەدا پاش گۆڕدرانی حکومەت لە سوریا دەور و ڕۆڵێکی بەسوود ببینێ.