لێبووردنی نێودەوڵەتی: پەلاماری ڕژژێمی زایۆنی بۆ سەر زیندانی ئێوین نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440298-لێبووردنی_نێودەوڵەتی_پەلاماری_ڕژژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_زیندانی_ئێوین_نموونەی_زەقی_جەنایەتی_جەنگییە
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زیندانی ئێوینی تاران لە شەڕی داسەپێندراوی ١٢ ڕۆژەی دژ بە ئێرانی بە بنپێکرانی پڕمەترسیی مافە نێودەوڵەتییەکان زانی.
(last modified 2025-07-22T11:56:01+00:00 )
ته‌مووز 22, 2025 15:21 Asia/Tehran
  • لێبووردنی نێودەوڵەتی: پەلاماری ڕژژێمی زایۆنی بۆ سەر زیندانی ئێوین نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگییە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زیندانی ئێوینی تاران لە شەڕی داسەپێندراوی ١٢ ڕۆژەی دژ بە ئێرانی بە بنپێکرانی پڕمەترسیی مافە نێودەوڵەتییەکان زانی.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: ئەم پەلامارە دەبێ وەک جەنایەتی جەنگی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێ. سوپای زایۆنی پەلاماری ئاسمانی کردە سەر زیندانی ئێوین کە بە هۆیەوە دەیان کەسی مەدەنی کوژراو و بریندار بوون و زەبرێکی قورسیش لە بینا و باڵاخانەکانی ئەم بەندیخانەیە کەوت. ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاندووە کە دەیتاکانی پشتیان بە گرتەی ڤیدیۆیی، وێنەی سەتەلایتی و هەروەها شایەتیدانی شایەتحاڵان بەستووە. لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیدا هەروەها ئەوەش هاتووە کە هیچ نیشانە و بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە بسەلمێنی زیندانی ئێوین ئامانجێکی سەربازی بووە.