-
ڕاوێژکردنی مۆگرینی و زەریف لەبارەی پێویستیی بەردەوام کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی
May 12, 2018 07:38فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ مەحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی پێویستیی درێژەپێدانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاوێژی کرد.
-
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان: لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئەمریکا مشتومڕ و دانوستانیش دەکەین
May 11, 2018 21:01وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتی: چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) زیانی گەیاندووە بە دۆستایەتی ئوروپا و ئەمریکا و ئەگەر پێویست بکات بەرلین لەوبارەوە لەگەڵ واشنگتۆن دەکەوێتە مشتومڕ و دانوستانیش.
-
مۆگرینی: ئوروپا سوورە لەسەر پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی
May 11, 2018 20:51بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا پێی داگرت: ڕێککەوتنی ناڤۆکی (هەنگاوی هاوبەش) کاریگەر بووەو ئەو یەکێتییە سوورە لەسەر پاراستنی.
-
فەڕانسە لەهەوڵی بەرەوڕووبوونەوەی گەمارۆ ناڤۆکیەکانی ئەمریکا لەدژی کۆمپانیا ئوروپایەکان
May 11, 2018 19:04وەزیری دارایی فەڕانسە خوازیاری هەڵوێستی شێلگیرانەی ئوروپا بوو لەهەمبەر ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەری لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران .
-
بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی خەڵکی ئێران : گەلی ئێران هیچ متمانەیەکی بە یەکێتی ئوروپا نیە
May 11, 2018 18:48نوێژخوێنان لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی پاش خوێندنی نوێژی هەینی، پێیان داگرت لەسەر بێ متمانەبوون بە یەکێتی ئوروپا لە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی .
-
رێپێوانی گەلی ئێران بۆ شەرمەزارکردنی دوژمنایەتیەکانی ئەمریکا
May 11, 2018 17:09رێپێوانی خەڵکی ئێران بۆ شەرمەزارکردنی بەردەوامیی دوژمنی و بەڵێن شکاندنەکانی ئەمریکا لە بەرجام ئەمڕۆ هەینی لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامیی بەڕێوە چوو .
-
ڕێبەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: هاتنەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێتە هۆی تەریک کەوتوویی واشینگتۆن
May 11, 2018 16:48ڕێبەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە بە ڕەخنە لە چوونەدەری واشینگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و گرووپی ١+٥ وتی: ئەو کردەوەیە تەنیا دەبێتە هۆی تەریک کەوتوویی ئەمریکا لە ئاستی جیهانیدا.
-
ڕووسیا باسی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کرد
May 11, 2018 16:48نوێنەری ڕووسیا لە نووسینگەی ڕێکخراوی نیودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا وتی؛ کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئێران و گرووپی ١+٥ بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕەوتی جێبەجی کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەبەر سەرهەڵدانی دۆخی نائاسایی و چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە بەڕێوە دەچێ.
-
ڕاوێژکاریی ئەتۆمیی ئێران و ڕووسیا
May 11, 2018 14:54جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی سیاسی وتی: بێتوو لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گەرەنتییەکی پتەو و جێبڕاو بە ئێران بدەن بەرامبەر بە دابین کرانی قازانج و بەرژەوەندییەکانی ئێران و قەرەبوو کرانەوەی زیانەکانی چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گونجاو دەبێ.
-
پێداگریی ئەردوغان و پوتین لە سەر پێویستی پارێزرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران
May 11, 2018 14:49"ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا و "ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا شەوی هەینی لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا جەختیان کرد لە سەر پێویستیی پارێزرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.