-
مێرکێل: ئەورووپا هەموو توانای بەکار دێنی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەل ئێران
May 10, 2018 13:04خاوەن شکۆی ئەڵمان بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک) ڕایگەیاند ئەورووپا هەموو تواناو دەسەڵاتی خۆی بەکار دێنێ بۆ ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە بەردەوام بکرێ .
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا ژێوان دەبێتەوە
May 10, 2018 13:03وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا ژێوان دەبێتەوە لەوەی کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک هاتۆتە دەرەوە.
-
محەممەد جەواد لاریجانی: ئێران ئیتر هیچ ئەرکێکی مافەوانی و یاسایی لەسەر نییە لەپێناو وەفاداربوونی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی
May 10, 2018 13:02جێگری سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران بۆ بەشی کاروباری نێودەوڵەتی لەکاردانەوە بە چونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک، وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیتر هیچ ئەرکێکی مافەوانیی و یاسایی لەسەر نییە لەپێناو وەفاداربوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی .
-
تاوتوێی پرسی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیادا
May 10, 2018 11:56ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا لەمیانەی کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتی ڤیلادمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک ( بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش) ی خستە بەر باس و لێکدانەوە .
-
ڕەخنەی توندی وەزیری ئابووریی فەرەنسا لە هەنگاوی دژە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ترەمپ
May 10, 2018 11:48وەزیری ئابووریی فەرەنسا بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک ڕاشکاوانە رایگەیاند : ئەوەی کە واشینگتۆن بیهەوێ ببێ بە ژاندارمی ئابووریی جیهان بە هیچ لەونێ پاساوهەڵگر نیە
-
وتەبێژی کۆشکی سپی: هەموو بایکۆتەکانی پێشووی دژبە ئێران سەرلەنوێ دەست پێ دەبنەوە
May 10, 2018 10:47"سارا هاکابی سەندێرز" Sarah Huckabee Sanders وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەم ڕایگەیاند کە هەموو بایکۆتەکانی پێشووی دژبە ئێران سەرلەنوێ دادەسپێندرێنەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا .
-
پێداگریی وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیاو فەرەنسا لەسەر بەسوودبوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ئێران
May 10, 2018 08:06"بوریس جانسۆن" و "ژان ئیڤ لۆدریان" وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیاو فەرەنسا لەمیانەی وتووێژی تەلەفوونی جیاجیا لەگەڵ "محەممەد جەوادی زەریف"ی هاوتای ئێرانی خۆیان بەمەبەستی پاڵپشتی لە بەردەوامبوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی کە ئێران هەموو سوود و قازانجەکانی ئەو ڕێککەوتنەی بە نسیب دەبێ.
-
کۆمەڵەی مودەڕڕسینی حەوزەی علمیەی قوم: لادانی ترەمپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی گێرەشێوێنییەکی دیکەی ئەمریکایە
May 09, 2018 21:37کۆمەڵەی مودەڕڕسینی حەوزەی علمیەی قوم لە باشووری تاران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بەرامبەر بە وازھێنانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێی داگرت: ئەم ھەنگاوە دوژمنکارانەیەی ئەمریکا نمونەیەکی ھەڵکەوتەی دیکە لەمەڕ گێرەشێوێنی و دوژمنایەتیی دەوڵەتی پەیمان شکێنی ئەمریکا ئاشکرا دەکات و ئەزمونە مێژووییەکانی ئێرانیش پشڕاست و پتەوتر دەکاتەوە.
-
ڕۆحانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەکرۆن دا: ئەورووپا دەرفەتێکی بەرتەسکی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ھەیە
May 09, 2018 21:28سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای بە کرێت زانینی ھەنگاوەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی لادانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێی داگرت:ئەورووپا دەرفەتێکی بەرتەسکی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ھەیە و دەبێ ھەرچی خێراتر ھەڵوێستی ڕوون و لێبڕاوانەی خۆی لە ھەمبەر بەڵێنەکانی لە ھەنگاوی ھاوبەش دا دیاری بکات و ڕایبگەیەنێت.
-
خوێندکارانی ئێرانی قسەکانی بێ ڕێزکەرانەی سەرۆکی ئەمریکایان ئیدانە کرد
May 09, 2018 21:24مامۆستایان، خوێندکاران و پێکهاتەکانی خوێندەواری بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی ناڕازیانە قسەکانی بێ ڕێزی کەرانە و ناشیرینی سەرۆکی ئەمریکایان ئیدانە کرد .