-
لە 6 رۆژی داهاتوودا: لە تورکیا پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن بەبێ بەشداری هەدەپە کۆدەبنەوە
شوبات 06, 2022 09:55رۆژی 12ی ئەم مانگە شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەبێ بەشداری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە و نەخشەڕێگای کاری هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو تاوتوێ دەکەن.
-
لێکۆڵینەوەی نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا لە پەیوەندیی دەوڵەتی ئەردوغان لەگەڵ داعش
شوبات 03, 2022 18:52نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هەدەپە) وێڕای ئاراستەکردنی گەڵاڵەیەکی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی بە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، داوای ڕوون بوونەوەی پرسی چەکەکانی تورکیا لە دەستی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد.
-
هێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق
شوبات 03, 2022 08:17بڕێک لە سەرچاوە میدیاییەکان باسی هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیایان کردووە لە پارێزگای موسڵ هەڤکەوتوو لە باکووری عێراق.
-
بوومەلەرزە لە تورکیا
شوبات 03, 2022 07:45بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ۵/۱ ڕیختەر گوێئاوەکانی ئانتالیای تورکیای هەژاند.
-
قەیس خەزعەلی: وەڵامێكی توندمان دەبێت بۆ هێرشكەی توركیا
شوبات 02, 2022 07:31ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و جەختی کرد: هەرگیز بێدەنگ نابین لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا و لە گونجاوترین كاتدا وەڵامێكی توندی توركیا دەدەینەوە.
-
نێچیرڤان بارزانى بە نهێنی سەردانى تورکیای کردو لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە
شوبات 02, 2022 17:03نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان بەسەردانێکی نهێنی رانەگەیەنراو گەیشتە تورکیاو لەگەڵ رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆک کۆماری تورکیا کۆبۆوه.
-
وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبارەی بۆردومانەکەی مەخمور راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
شوبات 02, 2022 07:45وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی "هەڵۆی زستان"یان لە هەرێمی کوردستان و سوریا ئەنجامداوە و چەند پێگەیەکی پەکەکە و یەپەگەیان کردووەتە ئامانج.
-
شانەی ئەمنی عێراق ھێرشەکانی تورکیا سەرکۆنە دەکات
شوبات 02, 2022 06:24شانەی ئەمنی عێراق لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر مەخمور و شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و پێی داگرت: هەموو پێشێلكارییەك ڕەتدەكەینەوە.
-
دادگای دهستوری تورکیا وەڵامی سکاڵاکەی «یوكسهكداغ» دەداتەوە
شوبات 01, 2022 15:20دادگای دهستوری تورکیا: ڕاگرتنی «فیگهن یوكسهكداغ» بۆ ماوەی سێ ساڵ بەبێ دادگایی کران لە زیندان دا، به پێی پێوانهكان بووه و رهوایە.
-
داوای ھەدەپە لە حکومەتی تورکیا بۆ رێگادان بە ئۆجەلان تا بۆچوونی خۆی دەبڕێت
کانونی دوھەم 30, 2022 12:17 هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، رەتیدەکەنەوە کێشە لەنێوان دەمیرتاش و ئۆجەلاندا هەبێت وەک سەرۆک کۆماری تورکیا بانگەشەی بۆ دەکات، بۆیە داوا دەکەن دەرگەی ئیمرالی بەڕوی عەبدوڵا ئۆجەلاندا بکرێتەوە تاوەکو بتوانێت بۆچوونی خۆی لەسەر پرسەکان بۆ رای گشتی بخاتەڕو.