وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبارەی بۆردومانەکەی مەخمور راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i405118-وەزارەتی_بەرگری_تورکیا_لەبارەی_بۆردومانەکەی_مەخمور_راگه_یه_ندراوێكی_بڵاوكرده_وه
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی "هەڵۆی زستان"یان لە هەرێمی کوردستان و سوریا ئەنجامداوە و چەند پێگەیەکی پەکەکە و یەپەگەیان کردووەتە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2022 07:45 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبارەی بۆردومانەکەی مەخمور راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی "هەڵۆی زستان"یان لە هەرێمی کوردستان و سوریا ئەنجامداوە و چەند پێگەیەکی پەکەکە و یەپەگەیان کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پەیوەست بە بوردومانەکانی شەوی ڕابردووی لە دوو وڵاتی عێراق و سووریا لەراگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، کە ،لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ماددەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئۆپەراسیۆنی هەڵۆی زستانیان بۆ سەر بارەگا و شوێنی مەشق و راهێنانی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌.

هەر لەراگەیەندراوەکەی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکە ناوچەکانی دەریک، شەنگال و قەرەچوغی گرتوەتەوە.

ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌كاتێكدایه‌، كه‌ شەوی رابردو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخمور و چەند سەنگەرێکی پەکەکەیان لە سنوری چیای قەرەچوغ بۆردومان کرد، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی هێرشەکەوە ئاشکرانەکراوە.