-
ڕۆحانی : هەوڵی ئێران و تورکیا و ڕووسیا زیاترین سەرکەوتنی لە سووریادا لێ کەوتەوە
نیسان 04, 2018 13:06سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی:هەوڵی ئێران و تورکیا و ڕووسیا زیاترین سەرکەوتنی سەبارەت بە خەباتی دژی تیرۆریستان لە سووریادا لێ کەوتەوەو دەبێ ئەم هەوڤانەش هەتا ئەو کاتەی کە جەماوەری سووریا بتوانن بە ئاسودەیی لە وڵاتەکەیان بژین، بەردەوام بێت.
-
پێشوازی ئەردوغان لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران
نیسان 04, 2018 11:28"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەرانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا لەبارەی سوریا سەردانی ئانکارای کردووە، رۆژی چوار شەممە لە لایەن "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا وە پێشوازی لی کرا.
-
ئەردوغان : تورکیا لەپێناو سەقام و ئاسایشی سووریا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا هاوکاری دەکات
نیسان 04, 2018 04:53سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی سێ شەم لەمیانەی پریس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "ولادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ئانکارا وتی : تورکیا لەپێناو سەقام و ئاسایشی سووریا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا هاوکاری دەکا .
-
ڕۆحانی : بەشداری هێزەبیانیەکان، بەبێ ئیزنی دەوڵەتی سووریا نایاساییە
نیسان 03, 2018 15:15سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێڕان وتی:بەشذاری وئامادە بوونی هێزە بیانیەکان لە سووریا بە بێ ئیزنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە ، نایاسایی ونائاوەزمەندانەیە ودەبێ کۆتایی بدرێت بەم ڕەوتە.
-
سەفەری ڕۆحانی بۆ ئانکارا بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا
نیسان 03, 2018 14:52حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ بەشداری کردن لە دوهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی وڵاتانی ئێران، ڕوسیا وتورکیا چووبۆ تورکیا.
-
ڕۆحانی: هاوکاریکارا و کاریگەر لەگەڵ جیهان لە سیاسەتە بنەماییەکانی ئێرانە
نیسان 03, 2018 11:44سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، هاوکاری سازەندە لەگەڵ دراوسێکان وجیهانی لە سیاسەتەکانی بنەمایی ئێران ناوبرد.
-
رۆحانی : ئاسایشی و گەشەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان پێکەوە گڕێ دراون
ئادار 29, 2018 09:16سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تاران گەشەو ئاسایشی باکۆ بە گەشەو ئاسایشی خۆی دەزانێ وتی : ئێران بەمەرجێک ئاسایشی هەیە کە کۆماری ئازەربایجانیش ئاسایشی هەبێت.
-
ڕۆحانی: دامەزراندنی بازەرگانی ئازاد لە نێوان تاران - باکۆ هەنگاوێک بەئاراستەی ڕێبازی پەرەی پێوەندیە ئابووریەکانە
ئادار 29, 2018 06:09سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئازەربایجان بە پێشوازی کردن لە ڕەوتی خێرای پەرەی پێوەندیەکانی تاران - باکۆ جەختیشیان کرد کە سوورن لەسەر پەرەی پێوەندی پتر لە ڕابردوو لەسەرجەم مەڵبەندەکانی هۆگری هاوبەش دا .
-
رۆحانی : هاوکاریی تاران - باکۆ بەقازانجی هەردوو گەل و خەڵکانی ناوچە و جیهان دەبێت
ئادار 29, 2018 06:04سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : مۆرکردنی ڕێککەوتن و بەڵگەی گرینگی هاوکاری لەنێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان بەپێی ڕێزی بەرامبەر و لەبەر بەرژەوەندی هاوبەش و هەستی دراوسێتی ئەنجام بووەو بە قازانجی هەردوو گەل و نەتەوەی ناوچە و تەنانەت جیهان دەبێت.
-
برووسکەی سەرەخۆشی سەرۆک کۆماری لوبنان بە "ڕۆحانی" دوا بە دوای گیان لە دەست دانی سێ گەشت یاری ئێرانی
ئادار 29, 2018 06:03" میشل عەون"ی سەرۆک کۆماری لوبنان لەمیانەی بروسکەیەک بۆ "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گیان لە دەست دانی سێ ئێرانی لە ڕووداوی کەوتنە نێو دەریا لە بەیروتی سەرەخۆشی کرد .