سەفەری ڕۆحانی بۆ ئانکارا بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i332974-سەفەری_ڕۆحانی_بۆ_ئانکارا_بۆ_بەشداری_کردن_لە_کۆبوونەوەی_ئێران_ڕوسیا_وتورکیا
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ بەشداری کردن لە دوهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی وڵاتانی ئێران، ڕوسیا وتورکیا چووبۆ تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2018 14:52 Asia/Tehran
  • سەفەری ڕۆحانی بۆ ئانکارا بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ بەشداری کردن لە دوهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی وڵاتانی ئێران، ڕوسیا وتورکیا چووبۆ تورکیا.

دوهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران ، ڕوسیا وتورکیا بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕەوتی ئاستانە و ئاکامی وتووێژەکان لەمەڕ قەیرانی سووریا بەرێوە دەچێت. سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕوسیا وتورکیاپاش ئەمەیش لە بیست ودووی نوامبەری دووهەزارو حەفدە لەشاری سوچ ڕوسیایش کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی سووریا بەڕێوەبردو بەیان نامەی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەسەرووی شاندیکی سیاسی پاس نێوەڕووی ئەمڕۆ سێ شەممە تارانی بەرەو ئانکارای پێتەختی تورکیا بەجێ هێشت. زەریف بڕیارە لە کۆبوونەوەی سێ لایەنە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا وتورکیا ، دوایین گوڕانکاریەکانی سووریا وڕەوتی ئاستانە پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی سێ وڵات لە ئانکارا، لێک بداتەوە.