-
ڕاگەیەندرانی پێڕستی یەکجاریی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سووریاو عێراق
ئاب 30, 2021 11:51ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران پێڕستی یەکجاریی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیپەکانی سووریاو عێراق لە کێبەرکێی مۆندیاڵی تۆپی پێ ڕاگەیاند.
-
ستایشی «بەشار ئەسەد» لە داکۆکییەکانی ئێران لە سووریا
ئاب 30, 2021 04:39«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە دیدار لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە داکۆکییەکانی ئێران لە سووریا ڕێزی گرت.
-
دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاب 30, 2021 04:21وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.
-
جەختی سەرۆک کۆمارەی عێراق لە سەر ھەنگاوی ئاسایشتیی ھاوبەش لەگەڵ وڵاتی سووریا بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆریزم
ئاب 30, 2021 03:45سەرۆک کۆماری عێراق خوازیاری پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوو قۆڵی، سەقامی ناوچەیی و ھەروەھا ھەنگاوی ئاسایشتیی ھاوبەش بوو لەگەڵ وڵاتی سووریا بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: پەیوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و سووریا ستراتژییە
ئاب 29, 2021 11:04وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، پەیوەندیی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دوو وڵاتی عێراق و سووریای بە ستراتژی زانی و وتی: ئێران و سووریا لە سای ورەی ڕابەرانی دوو وڵات لە خەباتی دژی تیرۆریزمی ئابووری و یارمەتی دانی جەماوەری دوو وڵات، ھەنگاوگەلێکی بەرز ھەڵدەگرن.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق: دیدارەکانی ئێران و عەرەبستان بە نێوەندگریی عێراق ھەروا بەردەوامە
ئاب 29, 2021 05:33وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کرد کە لە پەراوێزی «لوتکەی ناوچەیی داکۆکی لە عێراق» کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لە نێوان وڵاتانی جۆربەجۆر بەرپا کراوەو لەم ناوەدا دیدارەکانی تاران و ڕیازیش بە نێوەندگریی بەغدا ھەروا بەردەوامە.
-
کاروانێکی تازەی چەک و تفاقی سەربازیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا گەییشتە سووریا
ئاب 28, 2021 08:01لەشکریانی تیرۆریستیی ئەمریکی ڕۆژی ھەینی ھەمیسان وێڕی پێشێل کردنی سەروەریی سووریاو یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان، کاروانێکی تازەی داگری دە لۆریی چەک و چۆڵی سەربازی و پێداویستییان بردە نێو خاکی سووریا.
-
بەرھەم ساڵح:کۆبوونەوەکانی بەغدا یارمەتیی کەم کرانەوەی ئاڵۆزیی ناوچەکە دەدات
ئاب 27, 2021 10:54سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد:کۆبوونەوەکانی بەغدا یارمەتیی کەم کرانەوەی ئاڵۆزیی و قەیرانی ناوچەکە دەدات و ھۆکارێکی گرینگ دەبێت بۆ داکۆکی لە ڕەوتی وتووێژی کاراو ئەرێنی.
-
کشانەوەی یەکەم دەستەی سەرھەڵداوانی سووری لە «دەرعا»ی سووریا
ئاب 25, 2021 08:53ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی کشانەوەی یەکەم دەستەی ھێزەکانی نەیاری سووری لە «دەرعا»ی کردووە لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی ئاگربڕ کە بە نێوەندگریی ڕووسیا مسۆگەر کراوە.
-
کوژرانی کۆمەڵێک لە تیرۆریستان لە باکووری سووریا
ئاب 25, 2021 02:39دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، کۆمەڵێک لە تیرۆریستان لەنێو چوون.