-
ڕاگەیاندرانی ئاماری قوربانیانی پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆسەر بنکەو بارەگای کوردەکانی سووریا
نیسان 26, 2017 04:38وتەبێژی هێزە سەربازیەکانی پارتی سووریای دێمۆکراتیک ڕایگەیاند لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی دوێنێ سێ شەمی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆسەر بنکەو بارەگاکانی ئەم هێزانە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لانی کەم ٣٨ کەس کوژراون و بریندار بوون .
-
سەرتیپ دێهقان : بڕیارەکانی ئەمریکا دەتوانێ لێکەوتەو دەرەنجامی کۆنترۆڵ نەکراوی لێ بکەوێتەوە
نیسان 25, 2017 15:28وەزیری بەرگری و پاڵپشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە هەڵوێست و ڕامیارکاریی واشینگتۆن بەرامبەر گۆڕانکاریەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی : دووپات بوونەوەی بڕیارەکانی پێشووی ئەمریکا لە خولی نوێی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا لەوانەیە لێکەوتەو دەرەنجامی کونترۆڵ نەکراوی لێ بکەوێتەوە .
-
وەڵامی دیمەشق بە هەرا و هوریا نانەوەی مێدیاکانی ئەمریکا
نیسان 25, 2017 08:49جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لە کاردانەوە بە هەرا و هوریا نانەوەی مێدیاکانی ئەمریکا دیسان رایگەیاند؛ ئەم وڵاتە هیچ چەکی شیمیایی لە بەردەستدا نییە.
-
بایکۆتی نوێی ئەمریکا دژ بە سووریا
نیسان 25, 2017 03:14ئەمریکا ڕایگەیاندووە خولێکی نوێی بایکۆت دژبە کەسایەتی و ناوەندە توێژینەوەیەکانی سووریا دادەسەپێنێ .
-
خەلیفەی ئەرمەنیەکان لە تاران: جەنایەتەکانی ئەمڕۆ لە سووریا وئێراق نمۆنەی بەرەکوژیە
نیسان 24, 2017 12:30"ئۆسقۆفی ئەعزەم سبوە سرکیسیان " لەتاران وتی: جەنایەتی ئەمڕۆ لە سووریا وئێڕاق لەدژی کەمایەسیە دینی وئائینیەکان بەتایبەت ئاشوری وکلدانیەکان نمۆنەی ئاشکرای بەرەکوژەیەکانی ڕابردویە .
-
پێداگری مۆگرینی لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە شەڕ لە سووریا
نیسان 24, 2017 09:30فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی هەڵویستی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا ڕایگەیاند؛ کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریاو داکۆکی لە داهاتووی دیموکراتیکی ئاشتیانە بۆ ئەو وڵاتە بەشی پێویست و زەروری وتووێژەکان لەگەڵ ڕووسیا دەبێ .
-
هه سەدە: ئەو ڕێگایانەی سووریا داخران کە دەچنەوە سەر بنکەی سەرەکیی داعش لەو وڵاتە
نیسان 24, 2017 03:32هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایانگەیاند دوێنێ یەکشەم گشت ڕێگا گرینگ و ستراتژیکیەکانی بەرەو شاری ڕەققەی بنکەی سەرەکیی داعش لەو وڵاتە داخران .
-
هێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سوپای سووریا
نیسان 23, 2017 09:05فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایونی مەتەرێزەکانی سوپای سووریایان لە باشووری ئەم وڵاتە دایەبەر پەلامار.
-
لاڤرۆف: ڕووسیا، ئێران و حیزبوڵڵا پشتیوانی سووریان دژ بە تیرۆریزم
نیسان 23, 2017 03:48سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە پێداگری لە سەر پێویستیی گۆڕدرانی ستراتژیی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە خەباتی ڕاستەقینە دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا وتی: مۆسکۆ ، تاران و حزبوڵڵا پشتیوانی دیمەشقن لە خەباتی دژ بە تیرۆردا.
-
داکۆکی چین لە پێشنیاری هاوبەشی ڕووسیاو ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوی خان شەیخونی سوریا
نیسان 22, 2017 11:27وەزیری دەرەوەی چین بەپێداگری لەسەر داکۆکی وڵاتەکەی لە پێشنیاری هاوبەشی ڕووسیاو کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوی خان شەیخونی سوریا وتی: چین و ڕووسیا دەبێ هاوکارییە ستراتژیکییەکانیان بەمەبەستی دەورگیڕانی سازندە بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامی جیهانی بەهێز بکەن.