-
زیانی زۆری ئەرتەشی زایۆنیستەکان لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو
May 14, 2024 06:47ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست دانی نا بە زیانە قورسەکانی شەڕی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردووی لە کەرتی غەزە.
-
بۆردومانی قورسی جەبالیاو ڕەفەح، تێکشکانی تانکێکی سوپای رژێمی ئیسرائیل بە رۆکێتی ئەلیاسین
May 14, 2024 06:45هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی درێژە دەدەن بە بۆردومان و تۆپبارانی بەشگەلی جیاجیای ئوردوگای جەبالیا لە باکوری کەرتی غەززەو رۆژهەڵاتی شاری رەفەح لە باشوری ئەو ناوچەیە هاوکات لەگەڵ شەڕی خەباتکارانی خۆڕاگریی دژ بە چەکدارانی زایۆنی.
-
گیرانی زیاتر لە سەد خۆپیشاندەری دیکەی لایەگری فەلەستین لە نیۆیۆرک
May 13, 2024 11:20زیاتر لە سەد خۆپیشاندەری پشتیوانی فەلەستین پاش ئامادەبوونیان لە سەر پردی مەنهەتەنی نیۆیۆرک بە دەستی پۆلیسی ئەمریکا قۆڵبەست کران.
-
سەرچاوەکانی خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی لە غەززە ڕوویان لە کۆتایی ناوە
May 13, 2024 11:10نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی وتی: هەمماری خۆراک و خواردنی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەنگە هەتا سبەینێ بتوانێ پێداویستییەکانی خەڵکی ئاتاجی غەززە دابین بکات.
-
سامح شوکری: تێلاڤیڤ دەبێ بەرپرسایەتیی داخستنی دەروازەی سنووریی ڕەفەح بگرێتە ئەستۆ
May 13, 2024 11:00وەزیری دەرەوەی میسر بە ئاماژە بە دواهاتەکانی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە وتی کە تێلاڤیڤ دەبێ هەست بە بەرپرسیایەتی بکات لەبەر داخستنی دەروازەی سنووریی ڕەفەح لە سنووری باشووری کەرتی غەززە و خاکی میسر.
-
سکرتێری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی فەلەستین:خۆڕاگری تا سەرکەوتن هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر خەباتی خۆی
May 13, 2024 10:30سکرتێری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد کە خۆڕاگری فەلەستین تا سەرکەوتن هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر خەباتەکەی خۆی.
-
بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دووسەد و نۆزدەهەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ئەم ڕژێمە و ئەمریکادا
May 13, 2024 07:30جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدا پێی ناوەتە دووسەد و نۆزدەهەمین ڕۆژی خۆیەوە کە سوپای زایۆنی لە بەرە جۆراوجۆرەکانی غەززە و کەرتی ڕۆژاوادا بەردەوامە لەسەر پەلامارەکانی و لە لایەکی دیکەوە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستینیش لە هەمبەر ئەم پەلامارانە خۆڕاگری دەکەن.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: غەززە هیچ شوێنێکی ئەمن و سەلامەتی تێدا نییە
May 12, 2024 07:40"فرانچێسکا ئالبا"ی راپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری فەلەستین لە لێدوانێکدا وتی کە غەززە هیچ شوێنێکی ئەمن و سەلامەتی تێدا نییە.
-
سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا داوای گیرانی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی هێنایەئاراوە لەبەر ئەنجامدانی تاوانی دژ بە فەلەستینیەکان
May 12, 2024 07:30سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا لەبەر ژینۆساید لە غەززە، داوای لە دیوانی نێونەتەوەیی سزادان کرد، بڕیاری گرتنی "بێنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی دەربکات.
-
شەڕی قورسی خۆڕاگریی لەگەڵ داگیرکەران، شەهیدبوونی١٢فەلەستینی دیکەو کۆچ پێکردنی زیاتری فەلەستینیان
May 12, 2024 07:15شەڕ لە غەززە لەکاتێکدا چووەتەنێو دووسەدو هەژدەیەمین رۆژی خۆیەوە کە بۆردومانی ناوچە باکوریەکانی غەززە تاو پێدراوەو داگیرکەران بەشێوەیەکی شێتانە ماڵ و نشینگەکانی شاری غەززەو رەفەح بۆردومان دەکەن.