نەتەوە یەکگرتووەکان: غەززە هیچ شوێنێکی ئەمن و سەلامەتی تێدا نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427271-نەتەوە_یەکگرتووەکان_غەززە_هیچ_شوێنێکی_ئەمن_و_سەلامەتی_تێدا_نییە
"فرانچێسکا ئالبا"ی راپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری فەلەستین لە لێدوانێکدا وتی کە غەززە هیچ شوێنێکی ئەمن و سەلامەتی تێدا نییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 12, 2024 07:40 Asia/Tehran

"فرانچێسکا ئالبا"ی راپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری فەلەستین لە لێدوانێکدا وتی کە غەززە هیچ شوێنێکی ئەمن و سەلامەتی تێدا نییە.

راپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری فەلەستین بە ئاماژە بەوەی کە گەلێک بەداخە لە هەست بە بەرپرسایەتی نەکردنی ڕژێمی زایۆنی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی، وتیشی: ڕژێمی ئیسراییل یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بنپێ دەکات و لە لایەن زلهێزەکانی جیهانەوە پارێزراو کراوە. ئالبانێز وتی: من پشتیوانی دەکەم لە ئەفریقای باشوور لەو سکاڵایەی دژ بە ئیسراییل و لەبەر جەنایەتی ژینۆساید لە غەززە تۆماری کردووە.

ئەم کاربەدەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیداگرت کە کردەوە نایاساییەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئەسیرانی فەلەستینی دانیشتووی کەرتی غەززە گەلێک تۆقێنەرە. 

لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ژێدەرە هەواڵییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕاپۆرتیان دا کە لە پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باکوور، ناوەڕاست و باشووری غەززە ٢٨ فەلەستینی شەهید بوونە.