سامح شوکری: تێلاڤیڤ دەبێ بەرپرسایەتیی داخستنی دەروازەی سنووریی ڕەفەح بگرێتە ئەستۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427288-سامح_شوکری_تێلاڤیڤ_دەبێ_بەرپرسایەتیی_داخستنی_دەروازەی_سنووریی_ڕەفەح_بگرێتە_ئەستۆ
وەزیری دەرەوەی میسر بە ئاماژە بە دواهاتەکانی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە وتی کە تێلاڤیڤ دەبێ هەست بە بەرپرسیایەتی بکات لەبەر داخستنی دەروازەی سنووریی ڕەفەح لە سنووری باشووری کەرتی غەززە و خاکی میسر.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 13, 2024 11:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی میسر بە ئاماژە بە دواهاتەکانی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە وتی کە تێلاڤیڤ دەبێ هەست بە بەرپرسیایەتی بکات لەبەر داخستنی دەروازەی سنووریی ڕەفەح لە سنووری باشووری کەرتی غەززە و خاکی میسر.

سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر ئەمڕۆ یەکشەممە وتی: ئیسراییل دەبێ هەست بە بەرپرسایەتی بکات بەرامبەر بە داخستنی بەشی فەلەستینیی دەروازەی ڕەفەح. سەبارەت بە نەیارەتی کردنی پەلاماری سەربازیی بۆ سەر ڕەفەح یەکبیروڕاییەکی نێودەوڵەتی لە ئارادایە، لەبەر ئەوەی کە زەبرێکی قورس لە خەڵکی مەدەنی دەکەوێ.

ناوبراو جەختی کرد: قاهیرە وشداری داوە بە تێلاڤیڤ لە حاند شەڕ و پێکدادانی نێو غەززە و دواهاتەکانی لە سەر دۆخی مرۆیی لەم ناوچەیە. 

سەرباری ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی شکستی هێناوە لە شەڕی دژ بە کەرتی غەززە و گوشارێکی قورسی نیودەوڵەتی لەسەرە بۆ بەجێهێشتنی ئەم ناوچەیە، کابینەی "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئیستایش هەر پێداگرە لەسەر بەردەوام بوونی شەڕ و پەلاماری زەوینی بۆ سەر رەفەح.