-
پەرەسەندنی ژوماری شەهیدانی فەلەستینی لە دووسەت و چل وسێیەمین ڕۆژی ڕەگەزکوژییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
حوزهیران 06, 2024 08:55وەزارەتی تەندوروستی غەززە لە ڕاپۆرێک دا لەمەر ئاماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەر لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم چوار تاوانکاری لە غەززە ئەنجام داوە.
-
شەهیدبوونی سەدان کەس لە لوبنان بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە
حوزهیران 06, 2024 07:35وەزارەتی تەندرووستیی لوبنان ڕایگەیاند؛ لە دەسپێکی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە بۆ سەر ئەم وڵاتە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تا ئێستا چوارسەد کەس شەهید بوونە.
-
بڵاوکرانەوەی دوایین پەیامی فەرماندەرێتیی گوردانەکانی قەسام ڕوو لە دانوستانکاران لە دەرەوە
حوزهیران 06, 2024 04:41ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان پەیامی فەرماندەرێتیی گوردانەکانی قسام ڕوو لە دانوستانکاران لە دەرەوەی بڵاو کردەوە.
-
ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی زایۆنییەکان لە فۆسفۆڕی سپی لە باشووری لوبنان
حوزهیران 05, 2024 11:20چاودێری مافی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ هێزی داگیرکەر لە پەلامارەکانیان بۆ گوندەکانی باشووری لوبنان فۆسفۆڕی سپییان بەکارهێناوە.
-
کەنعانی: پەڵەی شەرمەزاری بە نێوچاوانی لایەنگرانی ئیسراییلەوە بۆ تاهەتایە لە مێژوودا دەمێنێتەوە
حوزهیران 05, 2024 09:15وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بێ ئاویش زێدە بووە بە کێشەی قات و قڕی لە غەززە، وتی؛ پەڵەی شەرمەزاری و شوورەیی بە نێوچاوانی لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی و بێدەنگەکەرانی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ئەم رژێمە بۆ تاهەتایە لە مێژوودا دەمێنێتەوە.
-
زیانی قورسی زایۆنییەکان لە هەڵمەتی گوردانەکانی قەسامدا
حوزهیران 05, 2024 07:45گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کە ١٥ سەرباز و چەن تانکێکی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەی پێکاوە.
-
کاربەدەستێکی حەماس: پێشنیارێکی تازەمان نییە سەبارەت بە ئاگربڕ
حوزهیران 05, 2024 07:36غازی حەمد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە قسەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی سەبارەت بە ئاراستەکرانی پێشنیاری تازەی ئاگربڕ وتی کە هیچ پێشنیارێکی تازەمان پێ نەدراوە کە وەڵامی ئەرێنی یا نەرێنییان بدەینەوە.
-
سێبەری ڕەشی قات و قڕی خەریکە باڵ دەکێشێ بە سەر باکووری کەرتی غەززەدا
حوزهیران 05, 2024 06:06ئانڕوا ڕایگەیاند کە هەموو دانیشتووانی کەرتی غەززە لەبەر نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە بە هۆی پەککەوتنی کەرەستەکانی ئاوشیرینکەری ئەم ناوچەیە، مەترسیی مردنیان لە سەرە.
-
نەعیم قاسم: ئامادەی شەڕێکی تۆکمە و تەواوی دژ بە ئیسراییلین
حوزهیران 05, 2024 05:50جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان پێیداگرت لە سەر ئامادەیی خەباتکارانی خۆڕاگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە شەڕێکی گشتداگر لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.
-
بەڕێکرانی یەکەم کاروانی فریاگوزاریی زەوینیی عێراق بەرەو غەززە
حوزهیران 05, 2024 05:35یەکەم کاروانی فریاگوزاریی زەوینی لە عێراقەوە بۆ خەڵکی غەززە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێکرا.