-
کۆریای باکور دیسانەوە پەردەی لادا لەسەر چەکی نوێ
حوزهیران 27, 2024 09:20هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی بارگرژیەکانی نێوان دوو کۆریا هەواڵدەری فەرمی کۆریای باکور ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە پەردەی لاداوە لەسەر تاقیکردنەوەی چەکێکی نوێی دیکەی خۆی.
-
٤ قەڵاچۆی نوێ لە غەزە لەلایەن داگیرکەرانی زایۆنیستەوە
حوزهیران 27, 2024 09:15وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیستەوە لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو ٤ قەڵاچۆی نوێی بنەماڵەکانی کەرتی غەزە بەڕێوە برد کە ٦٠ شەهیدو ١٤٠ برینداری لێ کەوتەوە.
-
ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە نزیک بنکەیەکی سەربازی زایۆنیستەکان لە قودسی داگیرکراو
حوزهیران 27, 2024 09:15سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەم ئاگرێکی بەربڵاو لە نزیک بنکەیەکی سەربازی زایۆنیستەکان لە دەڤەری "جەبەل موشاریف"ی بەشی رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو سەری هەڵدا.
-
عەلی ئەلبەنداوی: ئامادەبوونی پاساهەڵنەگری سوپای تورکیا لە باکوری عێراق، هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە
حوزهیران 27, 2024 08:40عەلی ئەلبەنداوی، نوێنەری هاوپەیمانیی هێزەکانی ئیدارەی دەوڵەتی عێراق و ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق، وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی چوونەدەری هێزەکانی تورکیا لە باکوری عێراق، ئامادەبوونی ئەو هێزانەی بە چەشنێک داگیرکەریی لێکدایەوە.
-
٤٢٠ بەربژێری هەڵبژاردنی پارلمانی هەرێمی کوردستان هیچ بروانامەیەکی خوێندنیان نیە
حوزهیران 27, 2024 08:40کومسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند لە کۆی ٨٥٦ بەربژێری هەڵبژاردنی پارلمانی هەرێمی کوردستان ٤٢٠ کەسیان هیچ بروانامەیەکی خوێندنیان نیە.
-
پێداگری لاورۆف لەسەر ڕزگاربوونی وڵاتانی ئورئاسیا لە چنگ ئەمریکا
حوزهیران 27, 2024 08:15وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ خوێندکارو مامۆستایانی ئادیمیای کارگێڕی حکومەتی بیلاروسیا وتی واتانی ئورئاسیا پێویستە ئەوەندە تێگەیشتوو بن کە ئاسایشی ئەم کیشوەرە پێویستە لە دەرونەوە ساز بکرێ و ڕزگار ببن لە دەسەڵاتی ئەمریکا.
-
ئانڕوا: لە ڕۆژدا ١٠ منداڵی غەزەیی قاچێک یان هەردو قاچی خۆیان لەدەست دەدەن
حوزهیران 27, 2024 08:00ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرتەوازە فەلەستینیەکان لە ڕژهەڵاتی نێوەڕاست ئانڕوا ڕایگەیاند کە بەشێوەیەکی نێوەنجی لە ڕۆژێکدا ١٠ منداڵی غەزەیی قاچ یان هەردو قاچی خۆیان لەدەست دەدەن.
-
ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: زۆرتر لە ٢٠٠ فریاگوزار لە غەزە گیانیان لەدەست داوە
حوزهیران 27, 2024 07:40بەرپرسی نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاودەنگی کاروباری مرۆیی لە غەزە ڕایگەیاند کە زۆرتر لە ٢٠٠ فریاگوزار لە غەزە گیانیان لەدەست داوە.
-
پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر لێواری رۆژاوایی و وێرانکردنی ماڵ و خانووبەرەی فەلەستینیان
حوزهیران 27, 2024 07:40چوارشەممە، هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی سێ ماڵیان لە ڕامەڵڵا، ئەریحا و قودسی داگیرکراو لە ئاراستەی تاوپێدانی دەسدرێژکارییەکان دژ بە فەلەستینیان و ماڵ و سامانی ئەوان، وێڕان کرد.
-
خۆپێشاندان لە پەنجا شوێنی سەرزەوینە داگیرکراوەکان دژ بە نەتانیاهو
حوزهیران 27, 2024 07:00سەرچاوە میدیاییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، دانیشتووانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان دژ بە کابینەی رژێمی زایۆنیستی خۆپێشاندانیان کردو خوازیاری واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی پێک گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی زایۆنی بوون.