تشرینی یه‌که‌م 27, 2024 09:16 UTC

زۆرێک لە زایۆنییەکان وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بە ھەڵمەتەکانی ئێرانیان بە زۆر لاواز و نائومێدکەر لێک داوەتەوە. لەوانە «یائیر لاپید» سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، وێڕای ڕەخنە گرتن لە بەرتەسک بوونی هێرشەکەی سوپای تیرۆری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر ھێندێک ئامانج لە ئێران دا، وتیشی: بڕیاری هێرش نەکردنە سەر ئامانجە ستراتیژی و ئابوورییەکانی ئێران هەڵە بوو.