واژۆکرانی تەبایی نامەی ھاوکاری لە نێوان ژوورەکانی بازرگانیی ئیلام و پارێزگاکانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i366732-واژۆکرانی_تەبایی_نامەی_ھاوکاری_لە_نێوان_ژوورەکانی_بازرگانیی_ئیلام_و_پارێزگاکانی_عێراق
تەبایی نامەی ھاوکاری لە نێوان سەرۆکانی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران و ژوورەکانی بازرگانیی پارێزگاکانی بابل، دیوانیەو دیالەی عێراق واژۆ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2019 13:11 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی تەبایی نامەی ھاوکاری لە نێوان ژوورەکانی بازرگانیی ئیلام و پارێزگاکانی عێراق

تەبایی نامەی ھاوکاری لە نێوان سەرۆکانی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران و ژوورەکانی بازرگانیی پارێزگاکانی بابل، دیوانیەو دیالەی عێراق واژۆ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، بە پێی ئەم تەبایی نامەیە، ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی ئیلام و ژوورەکانی بازرگانیی پارێزگاکانی بابل، دیوانیەو دیالەی عێراق لە بواری پەرە پێ دان، بەھێزکردن و گەشاندنەوەی بازرگانی و ئاڵووێری ئابووری و گواستنەوەی ڕاژەکاریی تەکنیکی و ئەندازیاری پێکەوە ھاوکاری دەکەن.

بەرپا کردن و یان ھاوبەشی لە پیشانگاکانی پارێزگایی و پسپۆڕی لە ئێران و عێراق بە مەبەستی چاک کردنەوەو پەرە پێ دانی ھاوکاریی ئابووری لەو خاڵانەی دیکەی ئەم تەبایی نامەیەیە.

بارستایی ئاڵووێری بازرگانیی ئێران و عێراق لە ئێستادا ١٢ ملیارد دۆلارە لە ساڵێکدا.