کانونی دوھەم 17, 2020 18:10 Asia/Tehran
  •  سەرسووڕمانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتەکانی وەزیری دەرەوەی کانادا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی سەرسووڕمانی خۆی لە وتەکانی وەزیری دەرەوەی کانادا ، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە پرسی مرویی بەتایبەت ڕووداوی دڵتەزێنی خرانەخوارەوەی فڕۆکە ئوکراینیەکە نەکەنە سوژەو ژستی ڕامیاریی بۆخۆیان .

 سەید عەباس  مووسەوی   ڕۆژی هەینی  لە کاردانەوە  بە بەڕێوە چوونی   ئەو  دانیشتنە  و وتەکانی  دوژمنانەی  وەزیری دەرەوەی  کانادا   وێڕای  دەربڕینی  هاو  دەردی دوبارەی لە گەڵ بنەماڵەی   گیان  لە دەس داوانی  کەوتنە خوارەی  فڕۆکەی  ئوکراینی وتی :  ئێران بۆ  هاودەردی کردن  لە گەڵ  بنەماڵەی داغدار و ڕەهەندەکانی مڕۆیی  ئەو  ڕووداوە  هاوکاری  زۆر ڕوون و  واوەتر لە چاوەڕوانی  شاندە  نێردراوەکانی  ئەو وڵاتانەی  ئەنجام  داوە . مووسەوی  وتیشی   وەزیری  دەرەوەی  کانادا  ڕۆژێک دوای  ئەنجام دانی  کاری  سەرەتایی  و  درێژەی  ناساندنی  هەموو تەرمەکان  و هاوکاریەکانی  دیکە  خوازیاری  دەسڕاگەیشتنی  کونسولی  دەبێت  لە حاڵێکدا کە  لە هەمان ڕۆژی یەکەمی  ڕووداوەکە  تەنیا بۆی  ڕەهەندی مرۆیی  دەرفەتی  ئەو  دەسڕاگەیشتنە  لە لایەن  ئێرانە وە  بەوان  درا .  وتەبێژی  وەزارەتی دەرەنوەی   ئێران  وتیشی    ئێران  لە چەن  ساڵی  ڕابردوودا  لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە    بە کانادای  ڕاگەیاند   جگە  لە چونیەتی     دۆخی  پەویەندی  سیاسی  دوو وڵات  بە سوودی  هاووڵاتیانی    ئێران و کانادایە   کە نوێنەرایەتی   کونسولی   لە دوو وڵات چالاک بن   بەڵام  دەوڵەیت کانادا  بە هۆی پرسەکانی  سیاسی  و هاوڕێیەتی  کردن  لە گەڵ  ئەمریکا  بۆ گوشار خستنە سەر  شاروومەندانی  ئێرانی  تەنانەت  ئامادەی  وتووێژی  ڕاستەوخۆ لەو بارەوە  نەبوو  . 

بۆچوونت