ڕێبەری مەزنی شۆرش: گەڵاڵەی ئێڵەک کردن لە ئێران کارێکی مەزنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i378832-ڕێبەری_مەزنی_شۆرش_گەڵاڵەی_ئێڵەک_کردن_لە_ئێران_کارێکی_مەزنە
ڕیبەری مەزنی سۆرشی ئیسلامی ، گەڵاڵەی ئێلەک کردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووس و درمی کۆرۆنا لە ئێرانی بە کارێکی گەورە نرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2020 15:18 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆرش: گەڵاڵەی ئێڵەک کردن لە ئێران کارێکی مەزنە

ڕیبەری مەزنی سۆرشی ئیسلامی ، گەڵاڵەی ئێلەک کردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووس و درمی کۆرۆنا لە ئێرانی بە کارێکی گەورە نرخاند.

 حەزرەتی ئایەتوڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی رۆژی یەکشەممە لەنامەیەک ڕوو لە "سەعید نەمەکی" وەزیری تەندروستی، دەرمان وفێرکاری پزیشکی ئێران بە رێزگرتن لە هەوڵەکانیی کۆماری تەندروستی  و دەرمانی وڵات بەڕاشکاوی فەرمووی: کەڵک وەرگرتن لە ڕاژەکارییەکانیی هێزی بەسیج و داواکارانی جەماوەری، یارمەتی گەورە بۆ ڕزگاری وڵات لەم بەڵا گشتییە ئەدات. 

 حەزرەتی ئایەتوڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی  هەروەها  بە جەختکردنەوە لە سەر درێژەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا، لە خوداوەند بۆ کۆمای مەزنی دەرمانی ئێران داوای سەلامەتی و تەندروستی و سەرکەوتنی کرد.

هاوکات لەگەڵ کردەوەکانی پێشگیرانە و دەرمانی دەوڵەتی ئێران بە یارمەتی هێزەچەکدارەکان، پرۆسەی ناسینی زووتر لە کات، پێو شوێن گرتنی کەسانێک وا پێوەندییان بووە لەتەک تووشبووان، جیا کردنەوەی نەخۆشەکان(کەرەنتینە) و دەرمانی کەسانێک تووشی کۆرۆنا بوون بە هاوڕێیەتی هەموو چین وتویژەکانی خەڵکی ئێران، خێرا خەریکە بەڕێوە دەچێت.