ئه‌یلوول 27, 2020 16:10 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 195 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  195 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  25  هەزار و    589 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا    3362 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا   446 هەزار و   448 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

ھەر بە پێی ئامارەکە ، تا ئێستا  374  هەزار و  170 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت