تشرینی دووه‌م 21, 2020 23:32 Asia/Tehran
  • سەردانەکەی زەریف بۆ کۆماری ئازەربایجان و روسیا دواکەوت

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف بۆ روسیا و کۆماری ئازەربایجان دواکەوت .

بە پێی راپۆرتی راگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزاڕەتی دەرەوە ، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ھۆکاری دواکەوتنی  بەرنامەی سەفەری ئەم حەوتەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ مسکۆ و باکوی گەڕاندەوە بۆ بەرنامەی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران و پێویستیی ئامادەبوونی ھەموو وەزیران و ئەندامانی کابینە لەو دانیشتنەدا.

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەوی پێنجشەممە لە سەر توویتەری خۆی ھەواڵی سەردانی مەحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ روسیا و کۆماری ئازەربایجانی لە رۆژانی دوشەممە وسێشەممە راگەیاندبوو . 

سەرپەیڤ

بۆچوونت