Apr 13, 2019 07:28 Asia/Tehran
  • وشداری دانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە رژێمی زایۆنی

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کردەوە لەسەر وەستانی خێرای شێوازی هێرشبەرانەی رژێمی زایۆنی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و لە حاند ئەم بابەتە وشداری دا .

بە پێی راپۆرتی ئاناتۆلی ، مەولوود چاووش ئوغڵوو رۆژی هەینی لە دانیشتنی گروپی تایبەتی رۆژهەڵاتی ناڤین و دەریای نێوەڕاستی ئەنجوومەنی پەرلەمانیی ناتۆ لە ئیتالیا رایگەیاند ، ئیسراییل دەبێ شێوازی هێرشبەرانی خۆی لە ناوچەکەدا وەلانێ و کۆتایی بێنێ بەو سیاسەتە هەڵە و چەوتانە کە لە لایەن کاربەدەستانی ئەمریکیەوە پێی دێکتە دەکرێ .

 وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها چارەسەریی پرسی فەلەستینی لە گرنگترین بابەتەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین و جیهانی ئیسلام ناوبرد و جەختی کردەوە ، بۆ دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هیچ رێگایەک نیە جگە لە کۆتایی هێنان بە داگیرکاریەکانی ئیسراییل .

 چاووش ئوغڵوو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناودێرکرانی رۆژی 24 ی نیسان وەک "رۆژی نیشتمانیی یادکردنەوەی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان" لە لایەن ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسەوە گوتی : فەڕەنسە دەبێ ئاوڕێک بداتەوە لە مێژووی ڕەشی خۆی چونکە خەڵکی جیهان هێشتا تاوانکاریەکانی ئەم وڵاتە لە رواندا و جەزاییر لە ساڵانی 1994 و 1945یان لە بیر نەچووەتەوە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت