چوونەسەری ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چیای گابار لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i444803-چوونەسەری_ئاستی_بەرهەمهێنانی_نەوت_لە_چیای_گابار_لە_تورکیا
ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە ناوچەی گاباری تورکیا دوای دۆزینەوەی کێڵگەیەکی نوێ ڕۆژانە گەیشتووەتە هەشتاد ھەزار بەرمیل.
(last modified 2026-02-21T12:37:10+00:00 )
شوبات 21, 2026 14:12 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چیای گابار لە تورکیا

ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە ناوچەی گاباری تورکیا دوای دۆزینەوەی کێڵگەیەکی نوێ ڕۆژانە گەیشتووەتە هەشتاد ھەزار بەرمیل.

چالاکییەکانی دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەی چیای گابار لە پارێزگای شێرناخی تورکیا، دوای ڕاگەیاندنی دۆزینەوەی کێڵگەیەکی نەوتی لە ساڵی  دووهەزار و بیست و دوو ، چووەتە  قۆناغێکی نوێیەوە، بە پێی ڕاگەیندرانی  بەرپرسان، لەو ناوچەیدا ڕۆژانە نزیکەی هەشتا هەزار بەرمیل نەوت لە ناوچەکە بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵكەندن و دۆزینەوەی نەوت  هەروا درێژەی هەیە .

لە دیسامبەری دووهەزار و بیست و دوو ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەروك كۆماری توركیا باسی دۆزینەوەی كێڵگەیەكی كرد بە پاشەكەوتی سەد و پەنجا ملوێن بەرمیل نەوت لە ناوچەی كوێستانیی گابار .

 ئێستاكە لە  نۆ كێڵگەی نەوتیی ئەو ناوچەیە ڕۆژانە هەشتا هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت .