Sep 21, 2019 11:57 Asia/Tehran
  • بڕیاری بەندکران بۆ دەمیرتاش و یوکسکداغ لە دۆسیەیەکی نوێدا

لە دۆسیەیەکی نوێدا کە لە دژی سەلاحەدین دەمیرتاش و ڤیگن یوکسکداغ لە لایەن دادئەستێنیی کۆماری تورکیاوە دراوە بە لقی یەکی دادگەی کەتنی ئانکارا ، دادوەری دۆسیەکە بڕیاری بەندکرانی بۆ دەمیرتاش و ڤیگن یوکسکداغ دەرکرد .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی هەبەر حەوت ، بە پێچەوانەی نزیک بە سێ ساڵ لە گیرانی سەلاحەدین دەمیرتاش و ڤیگن یوکسکداغ سەرۆک هاوبەشەکانی پێشووی هەدەپە ، دۆسیەیەکی نوێ لە دژی ئەم سیاسەتوانە کوردانەی تورکیا لە لایەن دادئەستێنی کۆماری تورکیا بۆ دادگەی لقی یەکی سزای ئانکارا دەرچووە کە لەم دۆسیەیەدا دادوەری دۆسیەکە بڕیاری گیرانی بۆ دەمیرتاش و ڤیگن یوکسکداغ دەرکرد .

 بە پێی زانیاریەکانی وەدەسهاتوو لە پارێزەرانی سەلاحەدین دەمیرتاش ، ئەم دۆسیەیە لە پێوەندی لە گەڵ خۆپێشاندانی کۆبانی لە ئوکتوبەری 2014 یە کە دادئەستێن بە تاوانی " تێکدانی یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی وڵات" دەمیرتاش و یوکسکداغ ی تاوانبار کردووە بە ئەنجامدانی تاوان لە رووداوەکانی کۆبانی .

شیاوی باسە ، ئەم دۆسیە نوێیە کە داوی سێ  ساڵ لە لایەن دادئەستێنیەوە ئامادە دەکرێ و ئەدرێ بە دادگا لە کاتێکدا ئەنجام دەبێ کە دادگەی لقی 19 ی سزای ئانکارا لەم دواییانە بڕیاری ئازادکرانی ئەوی دەرکردبوو و کۆبوونەوەی  دیوای باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئوروپاش سێ رۆژ پێش بە تاووتوێ کردنی دۆسیەی دەمیرتاش بە ئەگەری زۆرەوە تا چەند رۆژی داهاتوو بڕیاری ئازاد کرانی ئەو دەردەکات .

بۆچوونت