تورکیا ڕاپۆری هاوپێوەند بە هێرش بۆسەر سووریا بەئاگاداریی ناتۆ ڕادەگەیێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i370380-تورکیا_ڕاپۆری_هاوپێوەند_بە_هێرش_بۆسەر_سووریا_بەئاگاداریی_ناتۆ_ڕادەگەیێنێ
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ لەبارەی ئاگربڕی کاتی لەباکوری رۆژهەڵاتی سووریا وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 15:25 Asia/Tehran
  • تورکیا ڕاپۆری هاوپێوەند بە هێرش بۆسەر سووریا بەئاگاداریی ناتۆ ڕادەگەیێنێ

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ لەبارەی ئاگربڕی کاتی لەباکوری رۆژهەڵاتی سووریا وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئانادۆڵ، "مەولوود چاووش ئۆغڵوو" رۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانە لەگەڵ "یێنس ستولتنبرگ" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور(ناتۆ) لەبارەی ڕاگرتنی هێرشی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ ماوەی ١٢٠ کاژێر چەند ڕاپۆرێکی خستەڕوو.

ئەو ئاگربڕە کە لە پێنج شەممە١٧ی ئۆکتۆبرەوە دەس پێ بووە، بەپێی ڕێککەوتنێکە کە لەنێوان ئانکاراو واشنگتۆندا ئەنجامی گرتووە.

تورکیا لەکاتێکدا هەواڵی قەبووڵکردنی ئاگربڕی بڵاوکردەوە کە میدیا ئەهلیەکان، چەند کاژێر لەوەپێش ڕایانگەیاند، دەنگی گولـلەبارانی ناوچەیی لەدەورووبەری شاری سنوریی سەرێکانی بەرگوێ کەوتووە.