شوبات 26, 2020 16:25 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لەپرسی ئیدلبدا تورکیا نائومێد دەکا

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بەدووریزانی ئەمەریکا بەهۆی ئەو شەر و ئاڵۆزییانەی لەناوچەی ئیدلبی باکووری رۆژئاوای سوریادا هەیە سیستەمی بەرگری ئاسمانی "پاتریۆت " بۆ یارمەتیدانی تورکیا بجوڵێنێت، ئەوە لەکاتێکدایە تورکیا بەفەرمی ئەو داواکارییەی ئاڕاستەی واشنتۆن کردووە.


ئەو بەپرسەی پنتاگۆن، کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە رایگەیاندووە، کە تورکیا خەریکە هەست بەوە دەکات روسیا ئەو هاوبەشە نییە، کە پشتی پێ ببەسترێت، بۆیە ئەنقەرە بەمزووانە بۆی ئاشکرا دەبێت، کە گرێبەستی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئێس-٤٠٠" لەگەڵ مۆسکۆ  کاریگەر نییە.

بەرپرسە ئەمەریکییەکە لەدرێژەی قسەکانیدا رایگەیاندووە، واشنتۆن هەست لە گرنگی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تورکیا تێدەگات، بەڵام هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەهەر ململانێیەکی ناوخۆیی سوریا یارمەتی تورکیا نادات، بەوپێیەی ئەو بە کێشەیەکی دوولایەنە سەیر دەکات.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو خەلووسی ئاکاری وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئەمەریکا سیستەمی بەرگری "پاتریۆت" رەوانەی سنوورەکانی باشووری تورکیا دەکات، بەتایبەت دوای کوژرانی چەند سەربازێکی تورکی لە هێرشێکی سوپای سوریا بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی ئیدلب.

 

بۆچوونت