ئه‌یلوول 26, 2020 11:46 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پارتی DEVA بە دەستگیری 82 سیاسەتوانی کورد

بەرپرسی سیاسەتی ماف و دادپەروەری پارتی DEVA لە پەیامێکدا هۆکارەکانی دەستگیری سیاسەتوانە کوردەکانی دوای شەش ساڵ لە خۆپیشاندانی کۆبانێ ڕاگەیاند.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا ینر  ئوغڵۆ، نوێنەری ئەستەموڵ لە پەرلەمانی تورکیا و بەرپرسی سیاسەتی ماف و دادپەروەری پارتی داد و گەشەی تورکیا ناسراو بە DEVA لە پەیامێکدا لە کاردانەوە بە دەستگیری ٨٢ سیاسەتوانی کوردی تورکیا وتی: ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە ئایهان بیلگن، سری سورەیا ئوندەر، ئاڵتان تان و سیاسەتوانەکانی دیکە دوای شەش ساڵ بە پشت بەستن بە هۆکاری مافەوانی و یاسایی دەستگیر کراون زۆر هەڵە دەکەین.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: تا کاتێک کە هزری سیاسی بە بەکارهێنانی ئامێری دەسەڵاتی داد هەستی دادپەروەری سەرکوت بکات، ئەو پرسە بەس گرووپە تیرۆریستییەکان شاد دەکاتەوە. دەوڵەت تەنیا بە دادپەروەرییە کە ئیدارە دەبێت.

داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە حوکمی دەستبەسەرکردنی بۆ 82 هەڵسووڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردی تورکیا دەرکرد کە گوایا پێوەندییان بە دۆسیەی خۆپیشاندانەکەی 2014ی کۆبانێوە بووە.

ئەم کارە رووبەڕووی شەپۆلی شەرمەزار کرانی بەرفراوان بووەتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت