Mar 19, 2019 17:47 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی مانگرتنی نوێنەرانی پارێزکاری بەریتانیا

ژومارێک لە نوێنەرانی پارێزکاری پەرلەمانی بەریتانیا بۆ نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر وەدرەنگ خستنی برگزیت،هەڕەشەی مانگرتیان لە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنووسان، نیزیکەی بیست نوێنەری پارتی پارێزگاری ئەنجووومەنی عەوامی بەریتانیا، هەڕەشەیان لە  ترێزا مەی  سەرۆک وەزیران کرد کە  ئەگەر بیەوێ کشانەوەی  ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا ساڵێک  دوابخات، لە دەنگ وەرگرتنی  ڕێککەوتنی برگزیت  بەشداری ناکات و حکومەت  بەرەوڕووی ڕووخان دەکات .

ئەنجوومەنی عەوامی بەریتانیا تائێستا دوو جار لەگەڵ ڕێککەوتنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ یەکێتی، لەسەر چوونیەتی کشانەوە، نەیارەتیان دەربڕیوە.

نوێنەرانی مەجلسی عەوامی بەریتانیا  حەوتەی ڕابردوو هەروەها  وێڕای ڕەت کردنەوەی پڕۆژەبڕیاری برگزیت  بێ ڕێککەوتن،  بەرامبەر بە دواخرانی  کشانەوەی  چوونەدەری ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا هەتا ڕوون بوونی چۆنیەتی کشانەوە، دەنگیان دا.

بەپێی کاتبەندی پێشتر، بڕیار بوو  بەریتانیا بیست و نۆی مانگی مارس  لە یەکێتی ئەورووپا بچێتە دەر .

بۆچوونت