Sep 22, 2019 17:44 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی پلوسی  لە گەڵ ناردنی هێزی تازەی ئەمریکایی بۆ ڕوژئاوای ئاسیا

سەرۆکی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری دەوڵەتی ئەو وڵاتەی بۆ ناردنی هێزی زورتر بۆ ڕوژئاوای ئاسیا و خێراتر کردنی فرۆشی چەک بە عەرەبستان و ئیماراتی بە کردەوەیکی هەڵە وەسف کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری  ڕادیو تەلەفیزوینی ئێران ؛ نانسی پلوسی  لەخ بەیاننامەیەکدا  کە سەرلە بەیانی یەکشەم  لە  ماڵپپەڕی  پارلەمانی  نوێنەرانی  ئەمریکا ەی نووسی :  گەڵاڵەی  سەرۆک کۆماری تڕەمپ بۆ خێراتر  ڕادەست کردنی   کەرەستەی سەربازی  بە عەرەبستان  و ئیمارات و هەروەها ناردنی هێزی زورتر  بۆ ناوچە  ، تازەترین هەوڵی دەوڵەت بۆ فریو دانی  دوو پەرلەمانی  کونگرە و سەنا و بە زیانی  بەرژەوەندی ئەمریکایە .سە رۆکی پارلەمانی نوێنەرانی  ئەمریکا بە دەوڵەتی  ئەمریکای  وت : کونگرە و سەنا  ماوەیک لەمەوبەر   بڕیارنامەیکی  بۆ قەدەغەی فروشی چەک بە عەرەبستان و ئیمارات  و ئیدانە کردنی  پەلاماری بەردەوامی سەعوودیەکان دژی کوشتاری خەڵکی یەمەن  پەسەند کرد  بەڵام دەوڵەت  بایخ بەو  بڕیارنامەیە نادات .  پلوسی جەختی کرد  ئەمریکاییەکان  لە شەڕ ماندوو بوونە  و هۆگریەکیان  بە شەڕ کردن لە ڕوژئاوای ئاسیا نیە . سەرۆکی پەرلەمانی  نوێنەرانی ئەمریکا  وتی : سەرۆک کۆمار تڕەمپ چاوی لە ڕووی  توند و تیژیەکانی بەردەوامی  عەرەبستان  دژی یەمەنیەکانی بێ دەرەتان و هەروەها  کوژرانی  سامناکی  جەماڵ خاشوقچی و  بنپێکرانی   ئاشکرای  مافی مڕو.ڤ لە لایەن  سەعوودیەکانەوە  نووقاندووە . مارک ئیسپر  وەزیر بەرگری  ئەمریکا  دوانیوەڕوی هەینی  ڕایگەیاند  کە پنتاگون بەدوای پەلامارەکانی ئەم دواییە بە  دامعزراوەکانی کومپانیای نەوتی ئارامکو  لە  ڕوژهەلاتی عەرەبستان هێزگەلی سەربازی زۆتر دەنێرێتە  ڕوژهەڵاتی ناڤین . بزوتنەوەی   ئەنساڕوڵڵای یەمەن  شەمەی  هەفتەی ڕابردوو  لە کادرانەوە  بە  دەسدرێژی  سەربازی سەعوودی  و گەمارۆی یەمەن و درێژەی  پەلاماری ئاسمانی عەرەبستان دژی  ئەو وڵاتە  پاڵاوتگەی بەقیق و خەریس  لە ڕوژهەڵاتی  عەرەبستانیان  دایە بەر پەلاماری  فڕۆکە بێ فڕوکەوانەکان کە لە ئاکامدا  پەنجا  لە سەدی  بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی عەرەبستان بە شێوەی کاتی  ئاڵۆز بوو .

بۆچوونت