رووسیا له‌ باره‌ی چاره‌سه‌ریی قەیرانی سووریا هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i370742-رووسیا_له_باره_ی_چاره_سه_ریی_قەیرانی_سووریا_هه_ڵوێستی_خۆی_راگه_یاند
نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: قەیرانی سووریا بەبێ دەست گرتنی دەوڵەتی دیمەشق بەسەر تەواوی خاکی ئەم وڵاتە چارەسەر نابێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2019 12:23 Asia/Tehran
  • رووسیا له‌ باره‌ی چاره‌سه‌ریی قەیرانی سووریا هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: قەیرانی سووریا بەبێ دەست گرتنی دەوڵەتی دیمەشق بەسەر تەواوی خاکی ئەم وڵاتە چارەسەر نابێت.

«واسیلی نێبێنزیا» نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ تاوتوێ کردنی ڕەوشتی سووریا وتی: بەبێ دەست گرتنی دەوڵەتی دیمەشق بەسەر تەواوی خاکی ئەم وڵاتەدا چارەسەرکردنی قەیرانەکە مسۆگەر نابێت.

ناوبراو ھۆکاری سەرەکی ناوپاوەجێیی لە باکووری سووریاشی بۆ ئامادە بوونی ھێزەکانی بیانی لەم ناوچەیە گەڕاندەوە.

«واسیلی نێبێنزیا»  وتیشی: چەسپێندرانی پاوەجێیی بەردەوام لە سووریا بە ڕێزگرتن لە دەستەڵاتی نیشتیمانی و سەروەریی ئەم وڵاتە نەبێت، وەدی نایەت.

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان  وتیشی: ڕووسیا لە بارەی شوێنھاتی دابەش کردنی تیرۆریستان بە سەر دوو دەستەی تیرۆریستی باش و خراپ دا وشداریی دەدات.

«واسیلی نێبێنزیا» وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەوشتی ئیدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریاش وتی: ڕەوشتی ئیدلەب ھەتا ئەو کاتەی کە لەژێر دەستەڵاتی تیرۆریستاندا بێت، ھەروا بە ئاڵۆزی دەمێنێتەوە.

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەروەھا داوای لە ڕێکخراوە نێونتەوەییەکان کرد کە ھەل و مەرجی پێویست لەمەڕ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان بڕەخسێنن.