کرملین : هاوپەیمانی مۆشتاقان بە دوای ئاشتییەوە نییە
وتەبێژی کرێملین لە سەروبەندی کۆبوونەوەی وڵاتانی پشتیوانی ئۆکرانیا کە بە "هاوپەیمانی موشتاق" ناسراوە ڕایگەیاند، ئەم گرووپە هاوپەیمانییەکی شەڕخوازانە و کۆمەڵێک وڵات لەخۆدەگرێت کە ئاشتییان ناوێت بەڵام دەیانەوێت شەڕەکە بەردەوام بێت.
هاوپەیمانی موشتاقان کۆمەڵێک وڵاتی ئەوروپی و هاوپەیمانەکانیان لەخۆدەگرێت، بە سەرۆکایەتی بەریتانیا و فەرەنسا کە ئامانجەکانیان وەک بەهێزکردنی ئاسایش و بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا و پلان دانان بۆ ناردنی هێزی ئاشتیپارێزی فرەنەتەوەیی بۆ ئۆکرانیا دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕاگەیندووە
. دیمیتری پێسکۆڤ زیادی کرد: ئەم هاوپەیمانییە بەو خەیاڵە قووڵە خۆی فریو دەدات کە دەتوانێت شکستێکی ستراتیژی بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کرێملین لە نزیکەوە چاودێری هەواڵەکانی پەیوەست بە کۆبوونەوەی "هاوپەیمانی موشتاق" دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەم کۆمەڵە وڵاتە. لە لایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ "وەڵامێکی گونجاو" دەداتەوە بە دوایین سزا سایبێریەکانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا.