Nov 09, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • فه‌ره‌نسا که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران داده‌خا

حکومەتی فەڕەنسا دوور وەخستنی پەنابەران لە کەمپەکانی دەستپێکردووە .

بە پێی راپۆرتی میدیاکان ،   له‌دوای وڵاتی یۆنان و باردۆخی خراپی که‌مپه‌کانی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌، ته‌نیا یه‌ک رۆژ دوای گۆڕینی سیاسه‌تی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به‌ په‌نابه‌ران، له‌ چه‌ند هێرش و هه‌ڵمه‌تێکدا بۆ سه‌ر که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران له‌ فه‌ره‌نسا، نزیکه‌ی 2000 په‌نابه‌ر ده‌رکراون و ئێستا له‌و دیو سنوری که‌مپه‌کانه‌وه‌ ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، چونکه‌ به‌ وته‌ی حکومه‌ت جگه‌ له‌ تێکدانی که‌مپه‌کان و داخستنیان، هیچ رێگا چاره‌یه‌کی تریان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌.

پۆلیس سه‌ره‌تا له‌ که‌مپه‌کانی نزیک فه‌ره‌نساو باکوری ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستیپێکردوه‌و ده‌شیه‌وێت زۆربه‌ی که‌مپه‌کانی تر خاپوربکه‌ن و په‌نابه‌ران ناچاربکه‌ن بیر له‌ وڵاتێکی ترو جێهێشتنی فه‌ره‌نسا بکه‌نه‌وه‌.

بۆچوونت