وشداری ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی لەحاند دابەزینی سەرچاوە ئاوییەکانی جیهان
ئهیلوول 17, 2026 18:58 Asia/Tehran
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانی، ساڵی ٢٠٢٥ یەکێک بووە لە وشکترین ساڵەکانی سێ دەیەی ڕابردوو و نزیکەی ٣٦%ی ڕووبار و زەریاچە و دەریاکانی جیهان لێشاوی ئاویان کەمتر بووە لە ئاستی ئاسایی و هەمیشەیی.
ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی وشدار دەدات لەوەی دابەزینی ئاستی سەرچاوە ئاوییەکانی جیهان بووەتە ڕەوتێکی بەردەوام و ئەوەی پێشتر نائاسایی بوو ئێستا خەریکە دەبێتە "دۆخێکی ئاسایی نوێ". کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکای باکوور، ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست تۆمارکراوە. لە هەمان کاتدا ڕەوتی توانەوەی چاڵەبەفر و گاشەسەهۆڵەکانی جیهانیش خێراتر بووە ، تا ڕادەیەک لە ساڵی ٢٠٢٥دا نزیکەی ٤٠٠ گیگاتۆن پاشەکەوتی ئاوی یەخەچاڵە سرووشتییەکان لەدەستچووە.