• فائۆ: لە سەدا ٤٠ بەرو بووی کشت و کاڵی عێراق لەشەڕ دژی داعش لەناو چووە

ڕێکخراوی دەغل و دان و کشت وکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان " فائۆ" رۆژی سێ سەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند لە سەدا ٤٠ بەرەو بووی کشت وکاڵی عێراق لە درێژەی شەڕ دژی داعش لە ناو چوون.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئیرنا ، فائۆ لەم بەیاننامەیە بە ئاماژە بە وەی ١٢ ملوین عێراقی لە ناوچە گوندییەکان دا دەژین و بژیوی ئەوان بەستراوەتەوە بە وەرزێری و کشت و کاڵ ، وتیشی: وەرزێرە عێراقییەکان لە درێژەی ساڵانیی رابردوو بەهۆی شیڕ، کێلگەکانیان جێهێشت و زەرەری زۆر دراوە لە بەرهەمەکانیان.

 تاقمی ترۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ەوە  بە پشتگرییەکانیی دراوی و سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی رۆژئاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە، لە وان عەرەبستان بە پەلامار بۆ سەر عێراق، بەشگەلێکی بەربڵاویی ناوچە باکووری و ڕۆژئاواییەکانی ئەم وڵاتەی داگیر کرد وتاوانکاریی بێ ئەژماری ئەنجام داوە .

 ئەرتەشی عێراق بە پشتیوانی هێزی جەماوەری ئەو وڵاتە ،هێزەکانی خۆڕاگری و  یارمەتی مۆستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران ، توانیان  هەموو ئەم ناوچەگەلە ، لە  ئەندامانی داعش ڕزگار کەن و لەکردەوە دا کۆتایی بێنن بە بوونی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە عێراق دا .

Feb 14, 2018 14:31 Asia/Tehran
بۆچوونت