زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانیی جیهان و کۆتایی هەوڵی هەڵبژاردەی زۆرانی ئێران بە سێ میدالیای بڕۆنز
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i368817-زۆرانی_فەرەنگیی_پاڵەوانیی_جیهان_و_کۆتایی_هەوڵی_هەڵبژاردەی_زۆرانی_ئێران_بە_سێ_میدالیای_بڕۆنز
هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئێران بە بەدەست هێنانی سێ میدالیای بڕۆنز و پلەی چوارەمیی، کۆتایی هێنا بە ئامادەبوونی لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی٢٠١٩ی قەزاقستان. سێ پشکی ئۆلەمپیکی٢٠٢٠ی تۆکیۆش دەسکەوتی وەرزشکارانی ئێرانی بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2019 12:29 Asia/Tehran
  • زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانیی جیهان و کۆتایی هەوڵی هەڵبژاردەی زۆرانی ئێران بە سێ میدالیای بڕۆنز

هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئێران بە بەدەست هێنانی سێ میدالیای بڕۆنز و پلەی چوارەمیی، کۆتایی هێنا بە ئامادەبوونی لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی٢٠١٩ی قەزاقستان. سێ پشکی ئۆلەمپیکی٢٠٢٠ی تۆکیۆش دەسکەوتی وەرزشکارانی ئێرانی بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، ڕکابەرییەکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانیی جیهان لەماوەی سێ رۆژدا لە شاری "نورسوڵتان"ی قەزاقستان بەڕێوە چوو کە هەڵبژاردەی ئێران بە سێ میدالیای بڕۆنز و دوو پلەی پێنجەمی و بەدەست هێنانی سێ پشکی ئۆلەمپیکی٢٠٢٠ی تۆکیۆ کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.

تیمی ئێران بەو ئەنجامانە و بە ٧٥ ئیمتیاز لە پلەی چوارەمی جیهاندا ڕاوەستا. ڕووسیا لەو پێشبڕکێیانەدا بوو بە پاڵەوان و ئۆزبەکستان و گورجستانیش بەریز پلەی دووهەم وسێهەمیان بەخۆتەرخان دا.