سەردار ئبنیڕەزا: هەڕەشەکانی دوژمن هیچ بایەخێکی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446712-سەردار_ئبنیڕەزا_هەڕەشەکانی_دوژمن_هیچ_بایەخێکی_نییە
بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران وتی: نزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەزگەی موحاسباتیی ئێمە هیچ بایەخێک ناداتە دوژمن و هەڕەشە و گوڕەشەکانی و هەر کلە بنەڕەتدا ئەم هەڕەشەو گوڕەشانە ئەوەی ناهێننەوە کات و وزەی لە سەر دانرێت.
(last modified 2026-09-13T14:42:00+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2026 18:10 Asia/Tehran
  • سەردار ئبنیڕەزا: هەڕەشەکانی دوژمن هیچ بایەخێکی نییە

بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران وتی: نزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەزگەی موحاسباتیی ئێمە هیچ بایەخێک ناداتە دوژمن و هەڕەشە و گوڕەشەکانی و هەر کلە بنەڕەتدا ئەم هەڕەشەو گوڕەشانە ئەوەی ناهێننەوە کات و وزەی لە سەر دانرێت.


سەردار سەیدمەجید ئیبنیڕەزا، بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران بە ئاماژە سبە هەڕەشەوگوڕەشە هەمیشەییەکانی دوژمن و قسە هەڵیست و پەڵێتەکانی ژمارێکک کاربەدەستی ئەمریکایی ڕای گەیاند: هەندێ کاربەدەستی ئەمریکایی پێیان وایە دەتوانن بە دووپات کردنەوەی هەرەشە و گوڕەشەکانیان کاریگەری دانێنە سەر ویست و ورەی ێمە یان کۆماری ئیسلامیی ئێران بترسێنن، بەڵام تەواو بە هەڵەدا ڕۆیشتوون.
سەردار ئبنیڕەزا وتیشی: هۆکاری پێداگریی دوژمن لەسەر هەڕەشەکانی ڕابردوو زیاتر نیشانەی پەککەوەتنی سیستەمی هەواڵگری و شیکارییانە و لە ئاکامدا خەرەفانیان،  نەک نیشانەی دەسەڵات و لێهاتووییان.  دەبێت دوژمن لەم ڕاستییە زۆر سادە و ڕوونە تێبگات کە نابێت بە زمانی هەڕەشە لەگەڵ ئێران قسە بکات. نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و سیستەمی پلان و پێشبینیی ئێمە هیچ بایەخێک ناداتە هەڕەشە و گوڕەشەکانیان و بە بۆچوونی ئێمە ئەمانە هەڕەشانە ئەوەی ناهێننە تەنانەت باسیشیان بکرێ، لەبەر ئەوەی کە زیاتر پەیام یان بەیاننامەیەکی سیاسین تا پەیامێک کە توانای سەربازی ڕاستینەی لە پشتەوە بێ”. 
بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی ئێران بە ئاماژە بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و دەرئەنجامی سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لەم ناوچەیە وتیشی: ئەو پێشهات و واقیعانەی ئەمڕۆ لە ناوچەکەدا دەیبینی ، دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵە و پێشبینی و پلانە هەڵەکانی ئەوانە. کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز مەترسی نەبووە  لەسەر وڵاتان و نایشبێ و هەمیشە بە ئاوەزمەنی و وریایی تەواوە هەوڵی داوە  جیاوازیی نێوان دۆست و دوژمنی بزانێ و بە ڕوونی ئەم ڕێبازە لۆژیکییە هەم بە کردەوە و هەم لە هەلومەرجی جیاجیادا بەڕاشکاوی دەربڕیوە و جێبەجێی کردووە. 
سەردار ئیبنیڕەزا وتی: ئەگەر ئەمڕۆ شەڕێکی تر هەڵگیرسێت، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووی تەکنەلۆجیاوە زۆر بەهێزتر و پێشکەوتووتر لە شەڕەکانی پێشوو دەجوڵێتەوە. ئەوانەی هەوڵ دەدەن بەردەوامی چالاکییە تەکنەلۆژیاییەکانی ئێران و بەردەوامیی هێڵی بەرهەمهێنان و کارگەکانی چەک وەک تەنیا گێڕانەوەیەک یان مانشێتێکی میدیایی نیشان بدەن، لێهاتوویی هێزە چەکدارەکانی ئێمەیان لە مەیدانەکەدا بۆ دەرکەوتووە.  ئەوەی هەندێک جار نمایش دەکرێت بەشێکی بچووکە لە توانا و پوتانسییەلی ڕاستینەمان لە پیشەسازی بەرگری وڵاتدا و ئەم ڕێگایە بە هەموو تواناوە بەردەوامە. سەرتیپ ئیبنی ڕەزا ڕاشیگەیاند: ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان و ئەم ئامادەییەش بە تەواوی پشتی بە توانا و ستراتیژیی سەربەخۆی خۆمانەوە بەستووە؛ لەراستیدا کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی، پشتی بە ویست و ورەی بەرز، لێهاتوویی و تواناکانی ناوخۆی وڵات بەستووە.