هێرشی مووشەکی و درۆنیی یەمەن بۆ سەر بنکەی سەربازیی سعودیا
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە هێرشێکی هایبریدی مووشەکی و درۆنییان کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی سعودیا لە ناوچەی شەرورە کە لە پارێزگای نەجران هەڵکەوتووە.
سەرتیپ یەحیا سەریع وتی: کۆگاکانی چەک و ژوورەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی هاوپێوەند بە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی یەمەن کراونەتە ئامانج و ئامانجەکانمان ڕاستەوخۆ پێکەوە. لە هەمان کاتدا هێزەکانی یەمەن بۆسەیان بۆ سەر کاروانێکی زرێپۆشی سەر بە سعودیا نایەوە و زیانێکی زۆریان گەیاندە چەک و کەرەستە جەنگییەکانیان. لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی یەمەن باسی بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانییەکانی عەرەبستان دەکەن. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە هەتا ئەوکاتەی پەلاماردان و گەمارۆدانی یەمەن بەردەوام بێ ، ئۆپەراسیۆنی مووشەکی و درۆنیی ئەوانیش لەدژی بنکە و مۆڵگەکانی سەعودییەکان بەردەوام دەبێت.