Oct 12, 2019 16:40 Asia/Tehran
  • جامی جیهانی بالە - ژاپۆن  ؛ یاری ئێران لە گەڵ میوانداری جامی جیهانی

هەڵبژاردەی بالەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە نۆهەمین هەنگاوی پێشبڕکێکانی جامی جیهانی لە گەڵ میوانداری یاریەکان پێشبڕکێی دەکات .

 چواردەهەمین خولی   ڕکەبەرایەتیەکانی  جامی جیهانی  بالە  لە ڕۆژی سێشەمەوە  بە ئامادە   بوونی  یانەکانی  برازیل    ئوستڕالیا  ئیتالیا  کەنادا  و تونس بە میوانداریەتی  ژاپون دەسپێکراوە .

ژاپۆن  لە کۆتایی ڕۆژی  هەشتەمی  پێشبڕکیەکان بەرزترین پلەی  خشتەی ڕیزبەندی کراوی لە نێوان  یانەکانی  ئاسیاییدا  هەیە و سبەینێ لە وڵاتی خویدا  میوانداری  یانەی هەڵبژرادەی  ئێرانە  تا بە شکست دانی  پاڵەوانی ئاسیا  خۆی بە تیمەکانی  ئاسیایی  دیکەش نیشان بدات . 

پێشبڕکێی  ئێران و ژاپۆن  یەکێک لە هەستیارترین یاریەکانی ڕۆژی نوهەم  دێتە ئەژمار و ئێران بەدوای پێنجەمین بردنەوە  لە جامی جیهانیە .

بۆچوونت