بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەوروپا
ئهیلوول 22, 2026 18:29 Asia/Tehran
نرخی سووتەمەنی لە یەکێتی ئەوروپا لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٦ بە ڕێژەی ٢٣.٨% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو. بەپێی داتاکانی یۆرۆستات، ئەم ڕێژەیە لە مانگی جون ۱۳.۷% و لە مانگی جولایدا ۱۶.۹ بووە.
نرخی سووتەمەنی لە ٢٦ وڵات لە کۆی ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بەرزبووەتەوە و لە ١٨ وڵاتدا گەشەی ساڵانەی زیاتر لە ٢٠% تۆمار کراوە. بولگاریا بە ڕێژەی ٣٤.٥% زیاترین هەڵکشانی نرخی هەبووە، لە دوای ئەویش هەریەک لە وڵاتانی لیتوانیا، فینلاند، ئەڵمانیا و فەرەنسا دێن. لە بەراوردێکی مانگانەشدا نرخی گازۆیل لە یەکێتی ئەوروپا بەڕێژەی ۸.۳% و نرخی بەنزینیش بەڕێژەی ۳.۳% بەرز بووەتەوە.