فیلمێک بە رۆڵ بینینی تام کرووز لە بۆشایی گەردوون دا ساز دەکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386728-فیلمێک_بە_رۆڵ_بینینی_تام_کرووز_لە_بۆشایی_گەردوون_دا_ساز_دەکرێ
بۆ یەکەم جار لە مێژوودا فیلمێک بە تەواوەتیی لە دەرەوەی گۆی زەوی و لە بوشایی گەردوون دا ساز دەکرێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2020 12:07 Asia/Tehran
  • فیلمێک بە رۆڵ بینینی تام کرووز لە بۆشایی گەردوون دا ساز دەکرێ

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا فیلمێک بە تەواوەتیی لە دەرەوەی گۆی زەوی و لە بوشایی گەردوون دا ساز دەکرێ .

ئەم فیلمە بێ ناوە کە ئامادەکردن و وێنەھەڵگرتنی بە فەرمی پشتڕاستکراوەتەوە ، تام کرووز ی وەک ئەستێرەی سەرەکیی تێدایە و یەکەم فیلمی سینەمایی مێژووی سینەمایە کە لە دەرەوەی گۆی زەوی ساز دەکرێ . 

ئەم فیلمە بە ھاریکاری ستۆدیۆی سینەمایی یونێڤێرساڵ و رێکخراوی ناسا و سپەیس ئەکس ئامادە دەکرێ . سپپەیس ئەکس کۆمپانیەکی کارا لە بواری ئاسمانی و گەردونیە کە ھی ئیلان ماسک ملیاردەری ناسراوی جیھانی تەکنۆلۆژیە  . 

ھەڵبەت بەر لەوە و ساڵی 2008  فیلمێکی 5 خولەکی لە بۆشایی گەردوون لە لایەن ریچارد گەریوت  گەشتیاری گەردوونی ئامادە کرا . 

تام کرووز 58 ساڵ تەمەنی ھەیە و ئێستاش بە ھەمان گوڕ و تین و گورج و گۆڵیی جاران دەور دەنوێنێ .