Aug 31, 2019 16:39 Asia/Tehran
  • بەردەوامی پەلاماری هێزەگانی سەربە ئیمارات لە عەدەنی یەمەن

هێزە کانی " ئەنجومەنی ڕاگواستەی باشووری یەمەن" سەربە ئیمارات، لە درێژەی پەلامارەکانیان دا بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەگانی شاری عەدەن ، پەلاماریان کردە سەر کەسانی سەربە دەوڵەتی لە کارکشاوەی " عەبد رەبە مەنسور هادی " .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئیرنا ، پەلاماری هێزەکانی سەربە " ئەنجومەنی ئینتقالی باشووری یەمەن" گەیشتووەتە پارێزگاکانی " شبوەو ئابین ودەوترێ لانی کەم ٤٠٠ کەسیش لە یەک ڕۆژ قوڵبەست کراون. پارێزگەی ئابین دوهەمین پارێزگا دوای شبوەیە ولە دراوسێیەتی عەدەن دایە کە سوپای دەوڵەتی لە کارکشاوەی یەمەن ئەویی لە هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقاڵی وەرگرتووەتەوە. ئابین شوێنی لە دایک بوون وزیدی " عەبد ڕەبە مەنسور هاسی " سەرۆک کۆماری لەکار کشاوەی یەمەنە. هەرلەم حاڵەدا ، گروپی تیرۆریستی داعش بە پەلامار کردنە سەر هێزەکانی گەشت لێدەری ئەنجومەنی ئینتقاڵی باشووری یەمەن لە ناوچەی " دار ئەلسەعد" ژمارەیەک لە خەڵکیان کوشت. لە ڕٶژەکانی ڕابردوو، هێزەکانی سەربە دەوڵەتی لەکارکشاوەی " عەبد ڕەبە مەنسور هادی" لەژێر پشتیوانی عەرەبستان ، کۆنترۆڵی بڕێک لە ناوچەکان لە پارێزگاکانی عەدەن ، ، ئابین وشبوەیان لە میلیشیاکانی سەربە ئیمارات ، وەرگرتووەتەوە بەڵام لە ڕۆژی پێنجشەممەوە هێزەکانی سەر بە ئیمارات ئەم ناوچانەیان هەمدیس وەرگرتووەتەوە. تێکەڵچوونی نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقاڵی باشوور سەربە ئیمارات لە عەدەن لەگەڵ هێزەکانی " عەبد ڕەبە مەنسور هادی " سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەی یەمەن، لە یەکەمی ئۆت دەسپێکراوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت