گرووپی هاککەریی حەنزەلە کنەی کردەنێو بنکەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447626-گرووپی_هاککەریی_حەنزەلە_کنەی_کردەنێو_بنکەکانی_سوپای_رژیمی_زایۆنیستی
گرووپی هاککەریی حەنزەلە ڕایگەیاند: ئەندامەکانی توانیویانە کنە بکەنەنێو بنکەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی و ئەوەی لەناویاندا ڕوودەدا، تۆمار بکەن.
(last modified 2026-10-21T14:44:25+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2026 18:12 Asia/Tehran
  • گرووپی هاککەریی حەنزەلە کنەی کردەنێو بنکەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی

گرووپی هاککەریی حەنزەلە ڕایگەیاند: ئەندامەکانی توانیویانە کنە بکەنەنێو بنکەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی و ئەوەی لەناویاندا ڕوودەدا، تۆمار بکەن.

ماڵپەڕی والا ڕایگەیاند: ئەندامانی گرووپی هاککەریی حەنزەلە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ توانیان دزە بکەنە نێو پێگەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی و ئەوەی لەناویان ڕوودەدا، تۆماری بکەن. وێنە تۆمارکراوەکان پیشاندەری دیمەنی ناوەوەی دامەزراوە سەربازییەکان، ژوورەکانی کۆڕ و کۆبوونەوەو بنکەگەلی سەرکردایەتییە. لە هەندێ لەو وێنەو ڤیدیۆیانەی لەلایەن ئەو گرووپەوە بڵاوکراوەتەوە، چەند شوێنێکی ناو پێگە سەربازییەکان، کەرەستەو جیهازاتی سەربازی و ئەو ژوورانەی چەکدارانی زایۆنی کەڵکیان لێ وەردەگرن، بەرچاو دەکەوێ.