هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆسەر فڕۆکەخانەی "ئەلڕەیان" لە موکەلا
تشرینی یهکهم 21, 2026 18:26 Asia/Tehran
هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، فڕۆکەخانەی ئەلڕەیان لە شاری موکەلایان بە سێ مووشەکی بالستیک بەئامانج گرتووە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای یەمەن فڕۆکەخانەی ئەلڕەیان لە شاری موکەلایان بەسێ مووشەکی بالستیک کردۆتەئامانج. چەند سەرچاوەیەکی یەمەنی باس لە ئامادەبوونی ژمارێک فەرماندەی سوپای عەرەبستانی سەعودی و بەکرێگیراوەکانی لە فڕۆکەخانەکە دەکەن. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکان، ژووری ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سەر بە دوژمنی سەعودییان لە سەربازگەی بەدر لە پارێزگای عەدەن کردەئامانج و ئەو هێرشە بەوردیی ئەنجامی گرت و ئامانجی دیاریکراوی ڕاستەوخۆ پێکا. یەحیا سەریع ئیدیعای عەرەبستان لەمەڕ کرانەئامانجی ناوچەی مەدینەی مونەوەرەی بە "ئیدیعایەکی درۆیین و بوختانێکی گەورە" لەدژ گەلی یەمەن و هێزە چەکدارەکانی وەسف کرد.