Sep 11, 2019 08:52 Asia/Tehran
  • سەت و پەنجاو دووهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب و هێرش کردنی دووبارەیان بۆسەر ئێران

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب رۆژی سێ شەممە سەرلەنوێ لەئاراستەی ڕاکێشانی ڕای رژیمی سەعودیاو ئیمارات، ئێرانی تۆمەتبار کرد بە دەسوەردان لەکاروباری وڵاتانی عەرەب.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ئەحمەد ئەبولغیت" لە سەت و پەنجاو دووهەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرەی پایتەختی میسر ئیدیعای کرد، ئێران لەهەوڵی پاشاگەردانییە لە یەمەن و هەروەها هەوڵیەتی ڕێگای گواستنەوەی دەریایی لەکەنداوی فارس و دەریای عوممان ناهێمن وناجێگیر بکات.

کۆمیتەی چوارقۆڵیی عەرەبستانی سەعودی، ئیمارات، بەحرەین ومیسریش رۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرە، دانیشتنێکی دژە ئێرانی بەڕێوە برد.

ئەو کۆمیتە دژە ئێرانییەش وەک دانیشتنەکانی ڕابردووی، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تۆمەتبارکرد  بە دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەب.

تۆمەت پاڵدانە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەپەراوێزی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لەکاتێکدایە کە دوو ئەندامی سەرەکیی ئەو کۆمکارە واتە عەرەبستان وئیمارات، وەک هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی قەیران لە یەمەن دێنە ئەژمار و پەلاماری سەربازیی ئەو دوو وڵاتە لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی ساختەی سەعودی بۆسەر یەمەن تائێستا کوژرانی بەهەزاران کەسی مەدەنی لێکەوتووەتەوە.

عەرەبستان و ئیمارات هەروەها هۆکاری سەرەکیی بەدیهاتنی قەیران لە سوریان.

لیبیاش لە سەردەمی راپەڕینی ٢٠١١ی جەماوەری ئەو وڵاتە کە ڕووخانی حکومەتی"موعەمەر قەزافی" دیکتاتۆری لەناوبراوی لیبیای لێکەوتەوە، بە دەسوەردانی عەرەبستان، ئیمارات وهاوپەیمانەکانیان، بەرەوڕووی شەڕ و توندوتیژی و ناجێگیریی سیاسی بووە.

عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین ومیسر دەمێکە هاوتەریب لەگەڵ ئەمریکاو رژیمی زایۆنی، ئیدیعای درۆئین لەدژ ئێران دێننە ئاراوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک یەک لە ئەندامە سەرەکییەکانی بەرەی خۆراگری، دەوری بنەڕەتیی دەبینێ لە بەرەوڕووبوونەوەی پیلانەکان و کردەکانی تەوەری ئەمریکی-سەعودی-زایۆنی لەناوچەدا.

بۆچوونت