Aug 09, 2019 10:15 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی ئیمام محەممەد باقر (ع)

ئێرانی ئیسلامی لە ڕۆژی شەهید بوونی ئیمام محەممەد باقر (ع)، ئیمامی پێنجەمی شیعەکانی جیهان لە خەم و ماتەمینیدایە.

ئەمرۆ هەینی ٧ی زیحەجەی ١٤٤٠ی کۆچی مانگی ڕێککەوتە لەگەڵ ٩ی ئا گوستی ٢٠١٩ ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەد باقر(ع) پێنجەمین پێشەوای شیعەکانی جیهان.

سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهید بوونی ئیمام محەممەد باقر(ع)

نازناوی ئیمامی پێنجەمی شیعەکان، باقر یان باقرالعلومە بە مانای قەڵشێنەری زانستەکان.

حەزرەتی ئیمام محەممەد باقر(ع) ١٩ ساڵ و ١٠ مانگ پاش شەهید بوونی باوکی بەڕێزی حەزرەتی ئیمام زەینولعابدین (ع) ئەرکی گریننگی ئیمامەتی لە ئەستۆدا بوو.

ئیمام محەممەد باقر(ع) لە سەردەمی ئیمامەتی خۆیدا تەنیا یەک چرکەساتیش خافڵ نەبوو لە برەو پێدانی فەرهەنگی ئیسلامی، پەروەردە کردنی بەرەی لاو، ڕێبەرایەتی یاران و جەماوەر، بەجێ هێنانی داب و نەریتەکانی جەدی مەزنی حەزرەتی محەممەد (ص) لە نێو خەڵک و ڕێنوینی کردنی حاکمانی زاڵم بەرەو ڕێگای راستی ڕێبەرایەتی.

ساڵرۆژی شه‌هید بوونی ئیمامی پێنجه‌می شیعه‌کانی جیهان ئیمام محه‌ممه‌د باقر(ع)

ئیمامی پێنجەمی شیعەکانی جیهان لە ئاکامدا حەوتەمی زیحەججەی ساڵی ١١٤ی کۆچی مانگی لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا لە مەدینە بە دەستی "هشام بن عەبدولمەلیک" یەکێک لە خەلیفەکانی ئومەوی دەرمانخوارد کرا و شەهید بوو.

خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی لە شەو و ڕۆژی ساڵهاتی شەهید بوونی  ئیمام محەممەد باقر(ع) ئیمامی پێنجەمی شیعەکان، بە ئامادە بوون لە مزگەوت و تەکیەکان، حەرەمی پاکی ئیمام ڕەزا(ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکان لە مەشهەد (باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران)  و حەرەمی پاکی حەزرەتی مەعسوومە(س) لە شاری قوم ( باشووری تاران) تازیەباری بەڕێوە دەبەن

ئێرانی ئیسلامی لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی حەزرەتی ئیمام موحەممەد ی باقر (ع) ، ئیمامی پێنجەمی شیعەکانی جیهان نوقمی خەم و پەژارەیە.

ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ساڵهاتی شەهید بوونی  ئیمام محەممەد باقر(ع) ئیمامی پێنجەمی شیعەکان، لە هەموو موسڵمانانی جیهان سەرەخۆشی دەکات.

سەرپەیڤ

بۆچوونت